ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

میونشن جێگرەوەی نۆیەر بە 60 ملیۆن پاوەند دەگوازێتەوە

کۆمپانی بژاردەی نەماوە

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن لە ئێستاوە بیر لە شوێنگرەوەی درێژخایەنی مانوێل نۆیەر دەکاتەوە.

رۆژنامەی تێلێگراف روونیکردووەتەوە میونشن تەواوی هەوڵەکانی بۆ رازیکردنی بارت ڤێربڕوخن، گۆڵپارێزی برایتن چڕکردووەتەوە، ئەمەش بەهۆی ئاستی بەرزی ئەم وەرزەی لەگەڵ یانەکەی باشووری بەریتانیا.

ڤێربڕوخن، ساڵی رابردوو بەبڕی 16.3 ملیۆن پاوەند لە ئاندێرلەختەوە پەیوەندی بە برایتن کرد، کەچی ئێستا یانە ئەڵمانییەکە ئامادەیە بڕی 60 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی خەرج بکات.

برایتن دەتوانێت قازانجێکی بێوێنە لەم گرێبەستە بکات، چونکە میونشن زۆر بە جیدی هاتووەتە سەرهێڵ.

نۆیەر لە ساڵی 2011ەوە یاریی بۆ میونشن دەکات، بەڵام بەهۆی زیادبوونی ژمارەی پێکانەکان، داهاتووی لە ئالیانز ئارێنا کەوتووەتە گومانەوە.

ڤینسێنت کۆمپانی، راهێنەری میونشن بەبێ نۆیەر سەرگەردان بووە، لە ماوەی دوورکەوتنەوەی نۆیەردا، بەشداری بە گۆڵپارێزان یۆناس یوربیگ، سڤێن ئولریخ و دانیێل پێرێتز کردووە.

برایتن لە پلەی حەفتەمی پرێمەرلیگدا دێت و ئەگەر پلەی پێنجەم بەدەستبهێنێت، وەرزی داهاتوو بەشداری چامپیۆنزلیگ دەکات.

لەلایەکی دیکەوە، برایتن گەیشتووەتە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی FA و ئەمڕۆ لە پرێمەرلیگ میوانداری نۆتینگهام دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button