هەموو شتێک بزانە؛ نونێز دەبێتە رکابەری ریال مەدرید
سەرچاوەکان زانیاری نوێ ئاشکرا دەکەن

یاریگا –
داروین نونێز، خەریکە لە دەرگایەکی بچووکی ئانفیڵد، لیڤەرپوول جێدەهێڵێت و دوو یانەی پرێمەرلیگ چاودێری دەکەن.
پێگەی تیم تۆک بڵاویکردووەتەوە، نونێز لە پلانەکانی لیڤەرپوولدا نەماوە و هەموو ئاماژەکان، بەرەو جێهێشتی یانەکەیە.
هێرشبەرە ئوروگواییەکە تەنیا حەوت گۆڵی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکانی ئەم وەرزەدا کردووە، هەرچەندە لە هاوینی ساڵی 2022 بەبڕی 64 ملیۆن پاوەند، لە بێنفیکاوە پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد، بەڵام ئێستا ئارنە سڵۆت، راهێنەری رێدز، لە لیستی گواستنەوەکانی داناوە.
پێگەی تیم تۆک دووپاتیدەکاتەوە، ئاتلێتیکۆ مەدرید پێشتر چاوی لەسەر یاریزانەکە دانابوو، ئێستاش خەریکی هەڵسەنگاندنی دۆخەکەیە، ئینجا بڕیاری کۆتایی لەسەر دەدات.
لە پرێمەرلیگ، نۆتینگهام فۆڕێست، چووەتە نێو گفتوگۆکان و لەوانەیە لە دوای تەواوبوونی ئەم وەرزە، ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکەن.
تیم تۆک روونیکردووەتەوە، نیوکاسڵ یونایتدیش چاودێری دۆخی نونێز دەکات و لەوانەیە بیکاتە مەرجێکی سەرەکی، بۆ گواستنەوەی ئالێکساندەر ئیزاک بۆ لیڤەرپوول.