
یاریگا –
مانچێستەر سیتی ئامادەیە بڕە پارەیەکی زۆر بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ئەڵمانی خەرج بکات.
پێگەی دیفێنسا سێنتڕاڵ بڵاویکردووەتەوە، پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مان سیتی فشارێکی زۆری لە بەڕێوەبەری وەرزشی تیمەکەی کردووە، بە هەر شێوەیەک بێت، فلۆریان ڤیرتز، ئەستێرەی بایەر لیڤەرکوزن بگوازێتەوە قەڵای ئیتیحاد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەکە بێت، لەوانەیە بەهای گواستنەوەی ڤیرتز بگاتە 150 ملیۆن یۆرۆ و مان سیتی، لاری لە پێشکەشکردنی ئەو بڕە پارەیە نییە.
ڤیرتز، 21 ساڵ، دەمێکە لە رادارەکانی مانچێستەر سیتیدایە، بەڵام گواستنەوەی ئەستێرە ئەڵمانییەکە ئاسان نییە، چونکە بایرن میونشن بە هەموو هێزەوە بەدوای گواستنەوەی ڤیرتزەوەیە.
یاریزانە ئەڵمانییەکە ئامانجی ریال مەدرید نییە، ئەمەش بەهۆی بوونی ژمارەیەک لە ئەستێرە لە شوێنی یارییکردنی ڤیرتز لە ریال مەدرید.
گرێبەستی ئێستای ڤیرتز لە هاوینی ساڵی 2027 لە لیڤەرکوزن بەسەردەچێت.