دوایین پەرەسەندن؛ سەڵاح و لیڤەرپوول هەمووان شۆک دەکەن
رامی عەباس خەریکی کارێکی گەورەیە

یاریگا –
محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی میسڕی نزیکە چارەنووسی خۆی لەگەڵ لیڤەرپوول یەکلاییدەکاتەوە.
سەڵاحی تەمەن 32 ساڵ، لە ماوەی رابردوودا سەرنجی تەواوی میدیاکانی بەلای خۆیدا راکێشابوو، ئەمەش بەهۆی نزیکبوونەوەی وادەی بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لە ئانیفڵد.
سەڵاح لەگەڵ ڤیرجیڵ ڤان دایک و ئالێکساندەر ئارنۆڵد، پاڵێوراون بۆ جێهێشتنی سوورپۆشەکان، چونکە گرێبەستی هەرسێ یاریزانەکە لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت.
رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، رامی عەباس، بەڕێوەبەری کارەکانی سەڵاح، گفتوگۆی جیدی لەگەڵ کارگێڕی لیڤەرپوول دەستپێکردووە.
رۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار دووپاتیکردووەتەوە، لیڤەرپوول گفتوگۆی چڕی لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی سەڵاح دەستپێکردووە و ئامانجەکە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیەتی.
بەراورد بە گفتوگۆی جارانی رابردوو، ئەمجارە گفتوگۆکان زۆر پێشکەوتوون و ئۆفەرەکەی لیڤەرپوول لە جارانی پێشوو بەرزترە.
رۆژنامەکە پێی وایە، نزیکبوونەوەی ماڵئاوایی ئالێکساندەر ئارنۆڵد و پەیوەندیکردنی بە ریال مەدرید، رێی بۆ هێشتنەوەی سەڵاح خۆشکردووە، چونکە کاریگەری ئەوتۆ لەسەر لیستی مووچەی یانەکە ناکات.