
یاریگا –
لە دوای دوو هەفتە دابڕان بەهۆی یاریی هەڵبژاردەكانەوە، ئەمڕۆ ریال مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری لێگانێس دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری لێگانێس بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 29ی لالیگای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاری

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بارسێلۆنا یارییە دواخراوەكەیدا لە ئۆساسونای بردەوە و جیاوازی ژمارەی خاڵەكانی لەگەڵ ریال مەدریدی دووەم بۆ سێ خاڵ بەرزكردەوە.
ریال مەدرید لەم وەرزەدا لە 28 یاریی 18 یاریی بردووەتەوە، شەش یاریی یەكسان بووە و چوار یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 60 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی لالیگای ئیسپانیا دێت.
لەبەرامبەردا لێگانێس هەوڵی مانەوە لە لالیگا دەدات لە 28 یارییدا شەش یاریی براوە بووە نۆ یاریی یەكسان بووە و شازدە یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 27 خاڵ لە ریزبەندی 18ی لالیگا دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ریال مەدرید بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی تیبۆ كۆرتوا گۆڵپارێزی یەكەمی یانەكەی بێبەش دەبێت.
هەروەها دانی سێبایۆس، فێرلاند مێندی، دانی كارڤاخال و ئیدێر میلیتاو ناتوانن بەشداری یارییەكەی بەرامبەر لێگانێس بكەن.
لە بەرامبەردا لێگانێس بە بێ فرانكیسا، باریسیچ و نوبا رووبەرووی مەدرید دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید
لونین
ڤازكێز، ئاسێنسیۆ، رودیگەر، گارسیا
بێڵینگهام، چوامینی، ڤاڵڤێردی
ڤینیسیۆس، رۆدریگۆ، ئێمباپێ
پێکهاتەی پێشبینیکراوی لێگانێس
دیمیترۆڤیچ
ئالتی، گۆنزالێز، ناستاسیچ، هێرناندێز
كروز، تاپیا
براشاناک، رۆدریگێز، سیسێ
دانی رابا