جیهانگرنگترین

دوایین زانیاریی لەسەر پێکەوە یارییکردنی رۆناڵدۆ و مێسی لە یانەیەکدا

Yariga App

یاریگا –

لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگۆ بڵاوبووەوە هەردوو ئەفسانەی ئێستای تۆپی پێ لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێکەوە لە یەک یانەدا بەشداریی جامی جیهانی یانەکان دەکەن.

لە سعوودیە هیلال نوێنەرایەتی ئەو وڵاتە دەکات و نەسڕی رۆناڵدۆش بەفەرمی لە پاڵەوانێتیەکە بێبەش بووە بەهۆی یاسا تایبەتەکانەوە کە رێگە نادات تیمێکی دیکە هەر لە سعوودیە بۆ جامەکە زیاد بکات. لە ئەمریکاش ئینتەر مەیامی بە سەرکردایەتی مێسی لە یەکەم وەشانی نوێی پاڵەوانێتیەکەدا بەشدار دەبن.

فابریزۆ رۆمانۆ ئەو زانیارییانەی رەتکردەوە کە لەپێناو بەشداریکردنی لە مۆندیالەکە و هەروەها پێکەوەبوونێکی ئەفسووناویی، رۆناڵدۆس ببرێتە پاڵ مێسی و ئەو دوو ئایکۆنە پێکەوە لە ئینتەر مەیامی کۆبکرێنەوە.

ئەگەرچی زانیارییەکان وابوون کە چوونی دۆن بۆ مەیامی تەنها بۆ ماوەیەکی کورتە و گرێبەستەکەی تەنها تا ماوەی مۆندیالەکەیە کە بڕیارە هاوینی داهاتوو لە ئەمریکا و بە بەشداریی 32 یانە بەڕێوەبچێت.

وەک رۆمانۆ بە رەهایی رەتیکردووەتەوە، چیرۆکی لەو جۆرە بەهیچ جۆرێک بوونی نییە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button