ئه‌مریکاگرنگترین

فەرمی؛ هەڵبژاردەی بەڕازیل راهێنەرەکەی دوورخستەوە

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل دوورخستنەوەی دۆریڤاڵ جونیۆر لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیل راگەیاند.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بڕیاریانداوە دۆریڤاڵ جونیۆر لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیل دووبخەنەوە و بەمزووانە شوێنگرەوەیەکی بۆ دەستنیشان دەکەن.

کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ریال مەدرید لە پێشینەی کارەکانی فیدراسیۆنەکەیە، ئەگەر نەتوانن راهێنەرە ئیتاڵییەکە بەدەستبهێنن ئەوا خۆرخێ خێسوسی پۆرتوگالی و راهێنەری یانەی هیلالی سعوودی بەربژێری سەرەکی دەبێت بۆ شوێنگرتنەوەی جونیۆر.

دۆریڤاڵ لە مانگی یەکی ساڵی رابردوو پۆستی راهێنەرایەتی بەڕازیلی وەگرت، لە 16 یاریی سەرپەرشتی هەڵبژاردەکەی کرد. 7 یاریی بردەوە، لە 6 یاریی یەکسانبوو و 3 یارییشی دۆڕاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button