ئینگلتەراگرنگترین

ئەفسانەیەکی لیڤەرپوول لە بەهای ئاڕنۆڵد کەمدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

لە پەرەسەندنی دەنگوباسەکانی چوونی ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد لە لیڤەرپوول و پەیوەندیکردنی بە ریال مەدریدەوە، ئەفسانەیەکی رێدز لە پێگەی ئەو یاریزانە کەمدەکاتەوە.

چەند رۆژێکە زۆرێک لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان رێککەوتنی نێوان ئاڕنۆڵد و ریال باسدەکەن کە هاوینی داهاتوو دوای 9 ساڵ یاریکردن بۆ لیڤەر، بەبێ بەرامبەر روودەکاتە یانە شاهانەکەی مەدرید. هەر ئەمڕۆش لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی شوێنگرەوەی ئەو یاریزانەی ئاشکراکرد کە یانە ئینگلیزیەکە دەیەوێ  ئاندرێیا كامبیاسۆی یوڤێنتوس بگوازێتەوە.

لیڤەرپوول یاریزانێكی سێریا ئەی وەک شوێنگرەوەی ئارنۆڵد دەستنیشان دەكات – Yariga

نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی و چوونی ئاڕنۆڵد لە ئانفێڵد لای جێمی کالاگێری ئەفسانەی یانەکە ئاسان تێنەپەڕیوە، بۆیە وەک هەست بکات تازە بابەتەکە یەکلایی بکاتەوە، لە پێگەی ئالێکساندەر کەم دەکاتەوە و وتی

یاریزان دێتە یانەکە و دەڕوات. ئاڕنۆڵدیش دەڕوات و شوێنیشی پڕدەکرێتەوە.

ئەو قسانەی بەرگریکارە مێژووییەکەی رێدز لەکاتێکدایە ئاڕنۆڵد بە ئایکۆنێکی سەردەمێکیی یانەکە دەبینرێت و رۆڵی ناوبراو لە بردنەوەی چامپیۆنزلیگ و پرێمەرلیگ بۆ هەمیشە لە یادی هاندەرانی یانەکەدا دەمێنێتەوە کە دوای چەندین ساڵی وشکەساڵیی بەو دوو نازناوە ئاشنابوونەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button