ئینگلتەراگرنگترین

راهێنەری چێڵسی بە هۆکارێکی سەیر سزایەکی توندی یاریزانەکانی دەدات

Yariga App

یاریگا –

ئێنزۆ مارێسکا لە یاریزانەکانی هێندە پەست دەبێت تا دەگاتە ئەوەی سزایەکی توندیان بەسەردا بسەپێنێت.

چێڵسی بە راهێنەرایەتی مارێسکا لە پلەی چوارەمی پرێمەرلیگ دێت و شەڕی بەدەستهێنانی کورسیەکی چامپیۆنزلیگ دەکات، بەڵام ئەرکەکەی ئێجگار قورسە و کێبڕکێیەکی سەخت لەو خولەدا هەیە بۆ هەمان ئامانج. ئەوەش چونکە جیاوازییەکەیان تاوەکوو بۆرنمۆسی پلەی دەیەم، تەنها 5 خاڵە.

بلووز سوودێکی زۆری لە پشوویەکەی فیفا بیبینی و زۆرێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی لەگەڵ یانەکە مانەوە بۆ خۆئامادەکردن بۆ یارییەکەی 3ی مانگی داهاتوو بەرامبەر تۆتنهام. بە گەڕانەوەی ئەوانی دیکەش، مارێسکا یارییەکی لەگەڵ تیمی خوار تەمەن 21 ساڵانی یانەکە کە تەنانەت خوار تەمەن 16 ساڵانیشی تێدابووم رێکخست. بەڵام ئەنجامەکە بۆ تیمی راهێنەرە ئیتاڵییەکە شۆکهێنەر دەبێت و 3-0 دەدۆڕێن.

بەگوێرەی زۆرێک لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، ئەو ئەنجامە مارێسکا بە جۆرێک نیگەران و تووڕە دەکات، کە ئەگەرچی بڕیار بووە رۆژی پێنجشەممە یاریزانەکانی پشوو ەربگرن، بەڵام مارێسکا لێی هەڵوەشاندوونەتەوە و گەڕاندوونیەتەوە بۆ ئەنجامدانی راهێنانی زیاتر.

بابەتی زیاتر

Back to top button