عێراقکوردستان

سێ یاریزانی کورد سەرکردایەتی ئەمانەی بەغدایان کرد بۆ سەرکەوتن بەرامبەر گازی باکوور

دوو یانە کوردستانیەکە جارێکی تر شکست بەش بوون

Yariga App

یاریگا –

ئەمانەی بەغدا دەیەوێت بگەڕێتەوە ریزی خولی ئەستێرەکانی عێراق و بەسەرکردایەتی سێ یاریزانی کورد لە گازی باکووری بردەوە.

لە گەڕی 21ـی خولی نایابی عێراق، ئەمانەی بەغدا بەردەوامە لە ئەنجامە باشەکانی و 3 _ 1 لە گازی باکووری بردەوە، هەریەک لە یاریزانانی کورد مەحمود شاکر و دیدار غازی و شەعبان مەحمود ئەم وەرزە لە ریزی ئەمانە یاریی دەکەن و بە 38 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی خولەکە دێن، گازی باکووریش مەترسی دابەزینی لە سەرماوە و بەم شکستە کەوتە ریزبەندی 19ـەی خولەکە بە 21 خاڵ و گەڕی داهاتووش میوانداری سناعە دەکات.

پێشمەرگەی سلێمانی بەردەوامە لە ئەنجامە خراپەکانی و لە دەرەوەی یاریگای خۆی 2 _ 1 بە سناعە دۆڕا، حەفت یارییە پێشمەرگە سەرکەوتنی لە خولەکە تۆمار نەکردووە و بە 23 خاڵ لە ریزبەندی 15ـەم دێت، گەڕی داهاتووش لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر کازمیە یاریی دەکات،  سەرچاوەیەک بە  تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند کە دوای شکستەکەی ئەمڕۆ و ئەنجامەکانی ئەم دواییەی تیپەکە رێباز سدیقی راهێنەر دەستلەکارکێشانەوە پێشکەشی کارگێڕی پێشمەرگە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button