ئه‌مریکاگرنگترین

تەواو؛ بەڕازیل چارەنووسی راهێنەرەکەی یەکلایی دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

بڕیاری کۆتایی دراوە و دۆریڤاڵ جونیۆر لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیل دووردەخرێتەوە.

ماڵپەڕی یونیڤێرسۆ ئۆنڵاینی “UOL” بەڕازیڵی بڵاویکردووەتەوە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل بڕیاریداوە دۆریڤاڵ جونیۆر لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە دووربخاتەوە. لە چەند کاتژمێرێکی داهاتووش بەفەرمی رادەگەیەندرێت.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ هەینی بڕیارەکەی داوە، ئەمەش دوای ئەوەی سێشەممەی رابردوو بەڕازیل بەرامبەر ئەرجەنتین 4-1 تووشی شکستێکی سەخت بوو.

ماڵپەڕە بەڕازیلییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ریال مەدرید لە پێشینەی کارەکانی فیدراسیۆنەکەیە، ئەگەر نەتوانن راهێنەرە ئیتاڵییەکە بەدەستبهێنن ئەوا خۆرخێ خێسوسی پۆرتوگالی و راهێنەری یانەی هیلالی سعوودی بەربژێری سەرەکی دەبێت بۆ شوێنگرتنەوەی جونیۆر.

بابەتی زیاتر

Back to top button