
یاریگا –
كارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی موژدەیەكی خۆش بە هاندەرانی ریال مەدرید دەدات.
وا بڕیارە سبەی شەممە كاتژمێر 23:00بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری لێگانێس بكات. لە میانی یارییەكانی گەڕی 29ی لالیگای ئیسپانیا.
لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەیان بەرامبەر لێگانێس كارلۆ ئانچێلۆتی دەربارەی دۆخی یاریزانە پێكراوەكانی گوتی:
كۆرتوا پێكانێكی بچوكی هەیە و دوای چەند رۆژێكی دیكە چاكدەبێتەوە.
پێشبینی دەكەم فێرلاند مێندی و دانی سێبایۆس بۆ یاریی چوون بەرامبەر ئارسیناڵ لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بتوانن بەشداری بكەن.
ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 60 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت و بە جیاوازی سێ خاڵ لە دوای بارسێلۆنای پێشەنگەوەیە.