ئه‌وروپا

پێرێز بۆ لەدایك بوونی ڕۆناڵدۆ:تا ئێستاش بیرت دەكەین

یاریگا: فلۆرینتینۆ پێرێز ، سەرۆكی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی لە ڕۆژی لەدایك بوونی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نامەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستە كرد.

لە ساڵڕۆژی لەدایك بوونی پێرێز نامەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەفسانەكەی پێشتری مێرینگی كرد لە نامەكەدا نووسیبووی ” كە هەمووان لە یانەكە تا ئێستاش بیری دەكەن، هەرگیز ئەوانەمان لە بیر ناچێت كە پێشكەشتكردووین لە ماوەی ئەو نۆ ساڵەدا، كە یانەكەمان هەموو نازناوەكانی بردەوە”.

لە گواستنەوەكانی 2018دا كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە بڕی 120 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی یوڤێنتوسەوە كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button