ئیتاڵیاگرنگترین

ئیمۆبیلی بۆ رەتدانەوەی رخنەکانی لێی دەگیردرێ، ئۆلیڤیێ جیرو بە نموونە دەهێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

چیرۆ ئیمۆبیلی لەسەر ئەو رەخنانەی لێدەگیردرێت وەڵامی دایەوە و ئۆلیڤیێ جیروی بە نموونە هێنایەوە.

لە نوێترین چاوپێکەوتندا کە مێدیا ئیتاڵییەکان بڵاویانکردووەتەوە، ئیمۆبیلی وەڵام چەند پرسیارێکی تایبەتی دایەوە. هاوکات ئاستی کاردانەوە و هەستکردنی بە رەخەنەکان کە لێی دەگیردرێت، بەتایبەت کۆمێنتەکانی سۆشیاڵ مێدیا و وتی

کۆمێنتەکان بێزارکەرن. بەتایبەت کە تۆ خۆت چاوەڕێی ئەو جۆرە قسانە ناکەیت. بەڵام ئەگەر سەرنجی دۆخەکەش بدەیت، لە زۆرێکیتردا روویداوە.

لە درێژەی قسەکانیدا هێرشبەرەکەی ئێستای بێشکتاشی تورکی سەبارەت بە پۆشینی درێسی ئیتاڵیا لە یۆرۆی 2020 وتی

تاوەکوو یەکەم یاریی یۆرۆ خراپ دۆخەکەم تێپەڕاند. چونکە بەهۆی ئەو هەموو فشارەی لەسەرم دروستکرابوو نەمدەتوانی گوزارش لە خۆم بکەم. بەڵام کە نازناوەکەمان بردەوە (بە لێدانی یەکلاکەرەوە بەرامبەر ئینگلتەرا) ئەوا رەخنەکان چیتر گرنگییەکی نەبوو. هەروایە، کە نازناو ببەیتەوە تۆ لەسەر رێگە راستەکەیت بەهۆی ئەو ئامارانەوە. من لەو یۆرۆ دوو گۆڵم کردبوو. هەرچی دوای پاڵەوانێتیەکە دەوترا، هیچ بۆم گرنگ نەبوو. فەڕەنسا جامی جیهانی 2018ی بردەوە کە تێیدا ئۆلیڤیێ جیرو تاکە یەک شووتی بۆ گۆڵ نەبوو. رخنەشی لێنەدەگیردرا. ئەوەی لەسەری دەوترا هی پێشتر بوو. دوای بردنەوە، ورتە ورت سفڕ دەبێتەوە.


ئەم قسانەی ئیمۆبیلی لەکاتێکدایە لەلایەن سپالێتی راهێنەرەوە بانگهێشتی هەڵبژاردەکە نەکراو بۆ یارییەکانی نەیشنزلیگ کە ئیتاڵیا لە قۆناخی چارەکی کۆتایی لەسەر دەستی ئەڵمانیا ماڵئاوایی کرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button