ئه‌وروپاگرنگترین

مەترسییەکی گەورە پێش یارییەکەی ئارسیناڵ، چوار یاریزانی ریال مەدرید دووچاری سزای راگرتن دەبنەوە

Yariga App

یاریگا –

بەفەرمی پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە دژی چەند یاریزانێکی ریال مەدرید کرایەوە و رەنگە ئاکامی باشی نەبێت.

دوای بردنەوەیان لە ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ بە لێدانی یەکلاکەرەوە لە نێو یاریگای میترۆپۆلیتانۆ، یاریزانەکانی ریال بە هەیەجان و خرۆشانێکی زۆرەوە رایانکرد بۆ بەردەم هاندەرانی ئاتلێتیکۆ. هەندێک لە یاریزانەکان، بەتایبەت ئانتۆنیۆ رودیگەر، کیلیان ئێمباپێ، ڤینیسیۆس جونیۆر و دانی سیبایۆس زیادەڕۆییان کرد لە جۆری خۆشیی دەربڕینەکانیان و هاندەرانی یانەی خانەخوێیان زیاتر پەست دەکرد.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی فەرمی یوێفا، لێکۆڵینەوە لە هەڵسوکەوتی ئەو چوار یاریزانە دەستپێدەکات لەژێر یاساکانی رەوشت و رێککاریی.

ئەگەرچی لە راپۆرتەکەی یوێفا وردەکاریی زیاتر نەهاتووە، بەڵام راپۆرتەکان لە ئیسپانیاوە باس لەوەدەکەن یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید سکاڵاکەی تۆمارکردووە.

هێشتا هیچ جۆرە سزایەک بە فەرمی رانەگەیەندراوە، بەڵام بەگوێرەی زۆرێک لە سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن لە باری ساخبوونەوەی تۆمەتەکانی سەریان، سزای راگیران بۆ یاییەک و پێبژاردنی ماددی ئەگەرێکی بەهێزە لەپای ئەو هەڵسوکەوتە.

بەوەش رەنگە گورزێکی کاریگەر بەر تیمەکەی کارلۆ ئانچیلۆتی بکەوێت بۆ یارییەکەی 8ی مانگی داهاتوو لە یاریی چوونی چارەکی کۆتایی بەرامبەر ئارسیناڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button