عێراقکوردستان

نەورۆز بۆ یارییەکەی بەرامبەر قاسم لە توانای گۆڵپارێز و هێرشبەرێکی بێبەش دەبێت

خولی ئەستێرەکانی عێراق دەست پێدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

دوای وەستانی بۆ ماوەی 15 رۆژ، جارێکی تر خولی ئەستێرەکانی عێراق دەست پێدەکاتەوە و نەورۆز لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاریی دەکات.

لە گەڕی 25ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، پێنج شەممە ( 28ـی ئاداری 2025 ) نەورۆز لە دەرەوەی یاریگای خۆی و تایبەت لە یاریگای نەجەف کاتژمێر 9:15ـی شەو بەرامبەر قاسم یاریی دەکات، بۆ ئەم یارییە کلاودیۆ مارادۆنا هێرشبەری بەرازیلی نەورۆز و هانی شاکری گۆڵپارێز بەهۆی پێکانەوە ناتوانن لەگەڵ تیپەکە بەشداری یارییەکە بکەن.

لە سێ یاریی رابردوودا نەورۆز سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە، قاسم وێڕای ئەوەی ئەم وەرزە بە ئاستێکی باشدا تێپەڕدەبێت، لە سێ یاریی رابردوودا دوو شکست و سەرکەوتنێکی هەیە، هەر دوو یانە لە مێژوودا حەفت یارییان لە خولی عێراق بەرامبەر یەکتر کردووە، نەورۆز لە سێ یارییدا براوە بووە و قاسم لە دوو یاریی سەرکەوتنی بەدەست هێناوە و لە دوو یارییشدا یەکسان بوونە، وەرزی رابردووش لە جامی عێراق نەورۆز توانی قاسم دووربخاتەوە و 2 _ 1 یارییەکەی لێبردەوە، لە تەواوی یارییەکان نەورۆز 11 گۆڵی کردووە و قاسمیش حەفت گۆڵی تۆمار کردووە.

قاسم لە 24 یارییدا 35 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی شەشەم دێت، گەڕی داهاتووش بەرامبەر هەولێر یاریی دەکات، سوورپۆشەکانی سلێمانیش بە 30 خاڵ لە ریزبەندی 14ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت و گەڕی داهاتووش میوانداری مینا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button