ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆیەکەمجار لە مێژوودا هاوینی داهاتوو لە پرێمەرلیگ دوو مێرکاتۆی هاوینە دەبێت

Yariga App

یاریگا –

بۆ ئەوەی یانەکان بە باشی خۆیان بۆ مۆندیالی یانەکان ئامادە بکەن، بۆیەکەمجار لە مێژوودا هاوینی داهاتوو لە پرێمەرلیگ دوو مێرکاتۆی هاوینە دەبێت.

بەفەرمی مێرکاتۆی یەکەمی هاوینەی 2025، رۆژی 1ـی یۆنیۆ دەستپێدەکات و رۆژی 10ـی هەمان مانگ کۆتایی دێت، واتە لە سەرەتای مانگی 6 بۆ ماوەی 10 رۆژ دەرگای گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان دەکرێتەوە و دادەخرێت، بۆ ئەوەی یانە بەشداربووەکانی مۆندیالی یانەکان گرێبەستی نوێ بکەن و خۆیان بۆ شێوازە نوێیەکەی پاڵەوانێتییەکە ئامادە بکەن.

ماوەی دووەم دوای شەش رۆژ لە داخرانی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان دەبێط، واتە رۆژی 16ـی یۆنیۆ دەرگای گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان دەکرێتەوە و رۆژی 1ـی سێپتێمبەر دادەخرێت، کە خولەکانی لالیگا و بۆندسلیگا و پرێمەرلیگ رێککەوتوون بەیەکەوە کۆتایی بە مێرکاتۆی هاوینە بهێنن.

لەبەر ئەوەی بەگوێرەی یاساکانی فیفا بۆ گواستنەوەی یاریزانان، نابێت لە هیچ خولێک ماوەی مێرکاتۆی هاوینە لە 89 رۆژ زیاتر بێت، بۆیە یانەکانی پرێمەرلیگ دەنگیان بە بڕیارە داوە، بۆ ئەوەی خۆیان لەگەڵ دۆخەکە بگونجێنن و یانەکانی پرێمەرلیگ بە باشی خۆیان بۆ مۆندیالی یانەکان ئامادە بکەن.

مۆندیالی یانەکان بۆیەکەمجار بە شێوازێکی نوێ لە ئرمیکا رۆژانی 14ـی یۆنیۆ تاوەکو 13ـی یۆلیۆ بەڕێوە دەچێت، کە یانەکانی مانچێستەر سیتی و چێڵسی وەکو نوێنەری یانەکانی پرێمەرلیگ بەشدار دەبن.

بابەتی زیاتر

Back to top button