
یاریگا –
لیستی یاریزانانی بارسێلۆنا بۆ یارییەکەی ئەمشەویان بەرامبەر ئۆساسۆنا بڵاوکرایەوە.
ئەمشەو کاتژمێر 23:00 بەکاتی هەولێر لە یارییەکی دواخراوی گەڕی 27ـی لالیگا، بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویک میوانداری ئۆساسۆنا دەکات.
بەشێوەیەکی فەرمی لیستی یاریزانانی بارسا بۆ یارییەکە بڵاوکراوەتەوە، رافینیا بەهۆی ماندووبوون بانگهێشتی یارییەکە نەکراوە و دوورخراوەتەوە.
بەڵام هەردوو بەرگریکاری تیپەکە، پاو کوبارسی ئیسپانی و روناڵد ئاراوخۆی ئوروگوایی بانگهێشتکراون و بۆ یارییەکە ئامادەن.