وادەی گەڕانەوەی نێیمار بۆ یاریگاکان زیاتر دوادەکەوێت

یاریگا –
وادەی گەڕانەوەی نێیمار بۆ یاریگاکان زیاتر دوادەکەوێت، هێرشبەرە بەڕازیلییەکە لە گەڕی یەکەمی وەرزی نوێی خولی بەڕازیلی بێبەش دەبێت.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، نێیمار داسیلڤا هێشتا بە تەواوەتی بۆ یاریکردن ئامادە نییە، ناتوانێت لە گەڕی یەکەمی خولی بەڕازیلی بەرامبەر ڤاسکۆ دی گاما یاریی بکات، کە وابڕیارە رۆژی یەکشەممەی داهاتووی بکرێت، بەڵام پێشبینی دەکرێت نیمۆ ٪100 بۆ یاریی بەرامبەر باهیا ئامادە بێت، کە رۆژی 6ـی ئەپرێل/نیسان دەکرێت.
نێیمار بەهۆی پێکانەوە لەوەتەی رۆژی 2ـی مارسەوە لە یاریگاکان دابڕاوە، تەنانەت بۆ یارییەکانی هەڵبژاردەی بەڕازیل بۆ یارییەکانی کۆلۆمبیا و ئەرجەنتین لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال ئامادە نەبوو.
لەوەتەی نێیمار لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە گرێبەستێکی ئازاد لە هیلالی سعوودییەوە پەیوەندی بە هەڵبژاردەی بەڕازیلەوە کردووە، نێیمار 7 یاریی بە درێسی هەڵبژاردەی سێلیساو کردووە، 3 گۆڵ و 3 ئەسیستی کردووە.
نیمۆ رۆژی 2ـی مانگی رابردوو بەرامبەر براگانتینۆ لە چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی باولیستا تووشی پێکان بوو، لەوکاتەوە لە یاریگاکان دابڕاوە.