ئیمیلیانۆ مارتینێز: دوای مۆندیالی 2026 واز لە یاریی نێودەوڵەتی دەهێنم

یاریگا –
ئیمیلیانۆ مارتینێزی گۆڵپارێزی ئەرجەنتین لە ئەگەری بردنەوەی جامی جیهانی 2026 بڕیاریداوە واز لە یاریی نێودەوڵەتی بهێنێت.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوای ئەوەی بە ئەنجامی 4-1 بەرامبەر بەرازیل سەرکەوت، سەرکەوتنی بۆ مۆندیالی 2026 بەدەستهێنا. ئیمیلیانۆ مارتینێز کە لە 50 یاری نێودەوڵەتیدا 36 کلین شیتی هەبووە، یەکێک بووە لە ئەستێرەکانی تانگۆ لەم رکابەرییەدا و رۆڵێکی گەورەی لە پێشەنگی تیپەکەی لیۆنێل سکالۆنی بینیوە.
Emiliano Martínez: “If we win two (World Cups) in a row, that’s it, I’m retiring from the national team. We have to make room for other young players.” Via @bplay_ar. 🇦🇷 pic.twitter.com/4hJorUJFkc
— Roy Nemer (@RoyNemer) March 27, 2025
لە چاوپێکەوتنێکدا کە لە ماڵپەڕی مۆندۆ ئەلبی سێلێست بڵاوکراوەتەوە، دیبۆ مارتینێز بانگەشەی ئەوەی کردووە، ئەگەر جارێکی دیکە مۆندیال ببەنەوە، ئەوا واز لە یاریکردن نێودەوڵەتی دەهێنێت. سەبارەت بەم بڕیارەی گوتی:
ئەگەر جارێکی دیکە مۆندیال ببەینەوە، دڵخۆش دەبین و ئاهەنگ دەگێڕین، بەڵام بە شێوەیەکی سروشتی هەستی پێشوو دووبارە نابێتەوە. ئەگەر راستگۆ بم لەوەتەی لەدایک بوومەوە ئەم هەستەم نەبووە. بەڵام ئێستا منداڵێکی حەوت ساڵانیش ئەم ئەزموونەی هەیە چونکە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دوو سێ ساڵ لەمەوبەر پاڵەوانێتی جیهانی بەدەستهێنا. هەروەها ئەگەر جارێکی تر پاڵەوانێتییەکە ببەینەوە، ماڵئاوایی لە هەڵبژاردەی نیشتمانی دەکەم بۆ ئەوەی شوێن بۆ لاوان بکرێتەوە.
مارتینێز لەگەڵ هەڵبژاردەی تانگۆ لە ماوەی کاروانی وەرزشی خاوەنی دوو کۆپائەمێریکا و جامی جیهانییەکە و بە یەکێک لە باشترین گۆڵپارێزەکانی ئەرجەنتین دادەنرێت.