ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراگرنگترین

بارسێلۆنا هەوڵ ده‌دات ئەلێکساندەر ئارنۆڵد لە ریال مەدرید بڕفێنێت

Yariga App

یاریگا –

ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵدی بەرگریکاری لیڤەرپوول بڕیارە وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بکات، بەڵام بارسێلۆنا هەوڵی گواستنەوەی ده‌دات.

گرێبەستەکەی ئارنۆڵد لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو کۆتایی دێت، بەپێی زانیارییەکانیش بڕیارە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بە گواستنەوەی بێبەرامبەر پەیوەندی بە یانە سپی پۆشه‌كه‌ی مه‌درید بکات.

بەڵام له‌ بەرنامەی “Què t’hi jugues” کە لە رادیۆی كادینا سێری ئیسپانی پەخش ده‌كرێت، باس له‌ داهاتووی ئارنۆڵد به‌شێوه‌یه‌ی جیاواز كرا.

هه‌رچه‌ند پێشتر رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکرده‌وه‌، یانەی ریال مەدرید گواستنه‌وه‌ی ئەلێکساندەر ئارنۆڵدی بەرگریکاری باڵی راستی لیڤەرپوول بەشێوەیەکی بێبەرامبەر تەواو كردووه‌، به‌ڵام رادیۆی كادێنا سێر رایگه‌یاند بارسا له‌ هه‌وڵدایه‌ یاریزانه‌كه‌ بگوازێته‌وه‌ ریزه‌كانی.


رۆژنامەنووس سیکوێ رۆدریگێزی كاتالۆنی  رایگەیاند، یانه‌ی بارسێلۆنا لە وەرزەکانی رابردوودا و تەنانەت بۆ وەرزی داهاتووش بە جددی ئارەزووی گواستنەوەی ئەو یاریزانەی کردووە، بۆیه‌ ده‌یه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ به‌ته‌واوی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریال واژۆ بكات په‌شیمانی بكاته‌وه‌ و بیكاته‌ یاریزانی خۆی.

ریال مەدرید بەبێ ئەوەی مووچەیەکی خەیاڵی پێبدات ئارنۆڵد ‘بەخۆڕایی’ دەباتە ریزەکانی


رۆدریگێز درێژەی بە قسەکانیدا و گوتی، دیکۆ کە ئێستا بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنایه‌،له‌ماوه‌ی رابردوو لەگەڵ بریکاری ئەلێکساندەر ئارنۆڵد کۆبۆته‌وه‌ هەڵسەنگاندنیان بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌  ئایا ئەلێکساندەر ئارنۆڵد دەتوانێت گرێبەست لەگەڵ بارسێڵۆنا واژۆ بکات یان نا.

هه‌روه‌ها گوتیشی، بریكاری یاریزانه‌كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوو چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كۆبۆته‌وه‌،به‌ڵام به‌هۆی دۆخی دارایی بارسێلۆنا یان گرنگیدان به‌ یاریزانی دیكه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ نه‌كراوه‌، به‌ تایبه‌ت پێش ئه‌وه‌ی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كوندی بكه‌ن یاریزانه‌كه‌ نزیك بووه‌ درێسی یانه‌ كاتالۆنیه‌كه‌ بپۆشێت.

لە چاوپێکەوتنێکی ساڵی 2020 لەگەڵ گۆڤاری جی کیو، ئارنۆڵد سەرسامی خۆی به‌ یانە کاتالۆنییەکە نیشانداوه‌ ئاماژەی به‌ گه‌وره‌یی یانه‌كه‌ كردووه‌ و سه‌رسامی یاریزانه‌كانی وه‌ك، لیۆنێل مێسی و چاڤی هێرناندێز و ئەندرێس ئینێستا و تیێری هێنری بووه‌، ئەو پێی وابووه‌ کە بارسێلۆنا و لیڤەرپوول هاوشێوەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button