ئیسپانیاگرنگترین

خلێفی دەیەوێت یانەیەکی ئیسپانی بکڕێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ناسر خلێفی دەیەوێت پشکەکانی یانەی مالەگەی ئیسپانی بکڕێتەوە، ببێتە خاوەنی سێیەمین یانەی گەورەی ئەوروپی.

رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە، ناسڕ خلێفی خاوەنی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی دەیەوێت پشکەکانی یانەی مالەگەی ئیسپانی بکڕێتەوە، بەنیازە بەرامبەر 100 ملیۆن یۆرۆ پشکەکانی یانە ئیسپانییەکە بکڕێتەوە.

سندوقی وەبەرهێنانی قەتەڕ دەیەوێت هاوشێوەی یانەکانی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی و سپۆرتینگ براگای پۆرتوگاڵی، ببێتە خاوەنی یانەی مالەگەی ئیسپانیش، کە قەتەڕییەکان خاوەنی 87.5%ـی پاریس و  21.67%ـی براگان.

مالەگە ئێستا لە ریزی یانە پلە دووەکانی ئیسپانیا دێت و لەکۆی 22 یانە لە پلەی پازدەمین دێت و 42 خاڵی کۆکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button