ئیسپانیاگرنگترین

ڤیدیۆ؛ ئێمباپێ لە لەندەن چاوی بە کۆپییەکەی خۆی دەکەوێت و واقی وڕ دەمێنێت

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ لە مۆزەخانەی مادام توسۆدا لە لەندەن، پەردەی لەسەر پەیکەری خۆی لادا و پەیکەرەکەی نمایشکرا.

کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری فەڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە لەندەن لە مۆزەخانەی مادام توسۆدا پەردەی لەسەر پیەکەرە مۆمەکەی خۆی لادا، کە وابڕیارە رۆژی هەینی هەفتەی داهاتوو پەیکەرە نمایش بکرێت.

پەیکەرەکەی ئێمباپێ بە وردی دروستکراوە، بە درێسی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بەبۆنەی تۆمارکردنی گۆڵ ئاهەنگی گێڕاوە و دەستەکانی خستووەتە ژێر باڵەکانی، هەربۆیە کاتێک کیلیان پەیکەرەکەی بینی تووشی سەرسوڕمان بوو.

پەیکەرەکە بە وردەکارییەکی زۆرەوە دروستکراوە، کاپتنی هەڵبژاردەی فەرەنسا نیشان دەدات کە درێسی دووەمی هەڵبژاردەکەی و قۆڵبەستی کاپتنی لەبەردایە. ئێمباپێ بۆ ئەم پەیکەرە درێسی یۆرۆی 2024 پێشکەش بە مۆزەخانەکە کردبوو و دوای ئەوەی پەردەی لەسەر پەیکەرەکەی لادا گوتی:

“ئەمە سەرسوڕهێنەرە! شانازییەکی گەورەیە کە پەیکەرێکم لە مادام توسۆد لە لەندەن هەبێت. ئەو هونەرمەندانەی ئەم پەیکەرەیان دروستکردووە، بەتوانا و وردبینن. قژ، دۆخی جەستە؛ هەموو شتێک بە تەواوی لە من دەچێت، باوەڕپێنەکراوە! “من سوپاسگوزاری تیمی بەرهەمهێنانم بۆ کارە نایابەکانیان و چاوەڕێی بینینی کاردانەوەی هاندەرانم”.

پەیکەرەکە هەفتەی داهاتوو رۆژی 4ـی نیسانەوە بۆ بینینی گشتی نمایش دەکرێت، بەم پەیکەرە ئێمباپێ پەیوەندی بە ئەستێرە وەرزشییەکانی دیکەی وەک کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لویس هامیلتۆن و دەیڤد بێکهامەوە کرد لە مۆزەخانەی مادام توسۆ. ئەمە دووەم پەیکەری مۆمی ئێمباپێیە لە مۆزەخانەکەدا؛ یەکێکی دیکە لە پەیکەرەکانی لە بەهاری2024ەوە لە مۆزەخانەی بەرلین نمایشکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button