راپۆرتی تایبەتگرنگترینمۆندیالی یانەکان

راپۆرتی تایبەت؛ پاداشتە داراییەکانی جامی جیهانی یانەکان چۆن دابەش دەکرێن؟

فیفا بودجەیەکی خەیاڵی پەسەندکردووە

Yariga App

یاریگا –

شێوازی دابەشکردنی پاداشتە داراییەکانی جامی جیهانی یانەکانی 2025 ئاشکرا دەکرێت.

یەکێتی تۆپی پێی جیهان “فیفا” لە بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاویکردووەیەوە، بڕی 125 ملیۆن دۆلار وەک پاداشت بە پاڵەوانی جامی جیهانی یانەکان دەدرێت و پاداشتەکەش لە یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکان دەستپێدەکات و تاوەکو ساتی بەرزکردنەوەی جامەکە بەردەوامدەبێت.

فیفا ئاشکرایکردووە، بۆ هەر بردنەوەیەک لە یارییەکی قۆناخی کۆمەڵەکان بڕی 2 ملیۆن دۆلار بە یانەکان دەدرێت و بۆ یەکسانبوونیش 1 ملیۆن دۆلاریان پێدەدرێت.

هەروەها هەر یانەیەک بگاتە قۆناخی شازدەی پاڵەوانێتییەکە بڕی 7.5 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت، لەکاتی سەرکەوتن بۆ قۆناخی چارەکی کۆتاییش بڕی 13.125 ملیۆن دۆلاری پێدەدرێت.

هەر یانەیەکیش بگاتە قۆناخی پێشکۆتایی بڕی 21 ملیۆن دۆلاری پێدەدرێت، ئەگەر بگاتە یاریی کۆتاییش 30 ملیۆن دۆلاری پێدەدرێت، لەکاتی بەدەستهێنانی نازناوەکەش بڕی 40 ملیۆن دۆلاری دیکە وەردەگرێت.

بەکۆی گشتی ئەو یانەی دەبێتە پاڵەوان، لە یەکەم یاریی قۆناخی کۆمەڵەکان تاوەکو بەرزکردنەوەی نازناوەکە 125 ملیۆن دۆلار وەک پاداشت وەردەگرێت، یانەکانی دیکەش بەگوێرەی بڕینی هەر قۆناخێک پاداشتی دارایی خۆیان وەردەگرن.

لە مانگی حوزەیرانی 2025 بۆیەکەمجار جامی جیهانی یانەکان بە سیستەمێکی نوێ و بە بەشداری 32 یانە لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت. بودجەی گشتی پەسەندکراوی فیفا بۆ بەڕێوەبردنی پاڵەوانێتییەکە 2 ملیار دۆلار دەبێت.

فیفا پاداشتە داراییەکانی جامی جیهانی یانەکان ئاشکرا دەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button