
یاریگا –
لە وەرزی داهاتووەوە لە یارییەکانی لالیگا بە شێوازێکی نوێ سیستەمی ڤار جێبەجێ دەکرێت.
رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لە وەرزی داهاتووەوە گۆرانکارییەکی نوێ لە سیستەمی ڤار دەکرێت، ناوبژیوانەکانی یارییەکان رێگایان پێدەدرێت بڕیارەکانی ڤار بۆ هاندەران لەناو یاریگا روون بکەنەوە، بۆ ئەوەی لەبارەی بڕیارەکان زانیارییان هەبێت.
💥Los árbitros quieren explicar las decisiones de VAR a los aficionados
➡El CTA ha propuesto a LaLiga que a partir de la próxima temporada los árbitros expliquen sus decisiones de VAR
https://t.co/bQS0agbsQv— COPE (@COPE) March 26, 2025
رادیۆی کادێنا کۆپ رایگەیاندووە، کۆمەڵەی یاریزانە پیشەگەرەکانی ئیسپانیا پێشنازێکیان داوەتە کۆمەڵەی لالیگا، بۆ ئەوەی لە یارییەکانی وەرزی داهاتووەوە ناوبژیوانان لەکاتی جێبەجێکردنی سیستەمی ڤار، بڕیارەکان و هۆکارەکان لەناو یاریگا بۆ هاندەران روون بکاتەوە.
ئەگەر کۆمەڵەی لالیگا داوایەکە قبوڵ بکات، ئەوا لە یارییەکانی وەرزی 2025/2026 ناوبژیوانان لەدوای جێبەجێکردنی سیستەمی ڤار دەبێت بڕیارەکەی ڤار بۆ هاندەران روونبکەنەوە، بۆ ئەوەی یاریزانان و هاندەران باشتر و روونتر لە بڕیارەکانی ڤار بگەن.
پێشتر لە تۆپی پێی ئەمریکی و رەگبی ئەم جۆرە ستایلە بۆ روونکردنەوەی بڕیارەکانی ناوبژیوانان بۆ هاندەران بەکار هاتووە و ئەمساڵیش بۆیەکەمجار لە جامی ئینتەرکۆنتێنتاڵ سیستەمی ڤار بەمشێوەیە جێبەجێکرا.