ئیسپانیاگرنگترین

بۆچی ڤاران ریال مەدریدی جێهێشت؟ خۆی وەڵام دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

رافایێل ڤارانی ئەستێرەی فەڕەنسییەکان، لە کاتێکدا کەم کەس چاوەڕێی ئەوە دەکرد، باسی هۆکاری رۆیشتنی لە ریال مەدرید کرد.

بەرگریکاری پێشووی ریال مەدرید لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا هۆکاری رۆیشتنی لە یانە شاهانەکە ئاشکرا کرد و ئاوڕی لە هەندێک لە ساتەکانی ژیانی وەرزشی دایەوە.

دوێنێ رافایێل ڤاران لەگەڵ لاسانا دیارا بەشداری لە بەرنامەی “زە بریج” کرد، کە هاوکات لەلایەن ئۆرێلیان چوامینیەوە پێشکەش. لەم بەرنامەیەدا ڤاران روونی کردەوە کە بۆچی ریال مەدریدی جێهێشت.

ڤاران بە چوامینی گوت:

 لە ساڵی 2018 هەموو شتێکم بردەوە؛ زۆر بە خێرایی ئاهەنگی چوارەمین چامپیۆنزلیگمان گێڕا، وەک ئەوە وابوو کە بردنەوەی چامپیۆنزلیگ بووبێتە شتێکی ئاسایی، هەنگاوی داهاتوو، تۆ چامپیۆنزلیگێکی دیکە دەبەیتەوە. دواتر مۆندیالم بردەوە و لە دڵی خۆمدا گوتم، هەموو شتێکم بەدەست هێناوە، گەیشتمە خاڵێک لە ژیانمدا کە هیچ شتێک نەماوە هەولی بۆ بدەم، پێداچوونەوەم بە هەندێک شت لە ژیانی تۆپی پێمدا کرد و لە دڵی خۆمدا گوتم، پێویستە جارێکی دیکە هەست بە پاڵنەرەکانی رابردووم بکەمەوە، پێویستم بە ئاڵنگاریی نوێیە.

ڤاران لە پرۆگرامی The Bridge بە پیشکەشکاری چوامینی

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

ریال مەدرید شتێکی وەسفنەکراو و ناوازەیە، بەڵام من ئەزموونم کردبوو، لە دڵی خۆمدا گوتم، دەمەوێت لە کەشێکی جیاواز بژیم، بۆ من ئینگلتەرا و بەتایبەتی مانچێستەر، شوێنێکە کە هەست بە خولیای تۆپی پێ دەکەیت، رۆژانە تێیدا دەژیت، ئێستا کە ماوەیەک تێپەڕیوە، هیچ پەشیمان نیم، چونکە ئەزموونێکی نایاب بوو.

ڤاران لە یانەی لانسی فەرەنسی پێگەیشتووە، لە هاوینی 2011 بەبڕی 11 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد، 10 ساڵ یاری بۆ یانە ئیسپانییەکە کرد و لە هاوینی 2021 بەبڕی 40 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە کرد و ساڵی رابردوو بە یەکجاری مالئاوایی لە تۆپی پێکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button