ئه‌مریکاگرنگترین

ریڤاڵدۆ؛ رافینیا تەنیا قسەیە و لە یاریگا کرداری نییە

"ناکرێت باشترین یاریزانی جیهان بەوشێوەیە هەڵسوکەوت بکات"

Yariga App

یاریگا –

ریڤاڵدۆ، ئەفسانەی بەڕازیل رەخنە لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی و بەتایبەت رافینیا دەگرێت و لەبڕوایەدایە زیادەڕۆیی لە لێدوانەکانی کردووە.

ریڤاڵدۆ کە لە دێسێمبەری 1993 تاوەکو نۆڤێمبەری 2003 درێسی هەڵبژاردەی بەڕازیلی پۆشیووە و یەکێکە لە ئەفسانە مەزنەکانی هەڵبژاردەکە، رەخنەی توند ئاراستەی رفینیا دەکات و لەوبڕوایەدایە بە لێدوانەکانی بەڕازیلی تووشی دەردەسەری و فشارێکی زۆر کردووە.

رافینیا وەرزێکی نایاب بەڕێدەکات و بە باشترین یاریزانی ئێستای جیهانیش دادەنرێت، شێوازی یاریکردنیم بەدڵە و تەنانەت هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی من لە شێوازی یاریکردنیدایە.

بەڵام لێدوانەکانیم بەدڵ نەبوو، لەبری ئەوەی بڵێت ئەرجەنتین وێران دەکەین، دەبوو بڵێت یارییەکە قورس دەبێت. قسەی گەورەی کرد و لە یاریگاشدا کرداری نەبوو، دەبوو لە یارییەکەدا یەکلاکەرەوەتر بێت و هیچی وای پێشکەش نەکرد.

ریڤاڵدۆ رەخنە لە ئاستی چەند ئەستێرەیەکی دیکە و ئاستی هەڵبژاردەکە بەشێوەیەکی گشتی دەگرێت.

ئەگەر من بەوشێوەیە یارییم بکردایە شەرمم لەخۆم دەکرد، دەبێت ڤینیسیۆس باشتر بێت، پێویستە رافینیا و رۆدریگۆش ئاستێکی باشتر پێشکەش بکەن، ، ئاستێکی نائومێدکەر بوو، تیپەکە زۆر بەناڕێکخراوی چووە یاریگا و زۆر لاواز دەرکەوت.

بابەتی زیاتر

Back to top button