ئیسپانیاگرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ ئانچێلۆتی بۆ بەڕازیل و ئاڵۆنسۆش بۆ مەدرید

گفتوگۆکان دەستیانپێکردووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل دەیەوێت کارلۆ ئانچێلۆتی لە مۆندیالی 2026 سەرکردایەتی سامبا بکات.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل جارێکی دیکە پەیوەندی بە کارلۆ ئانچێلۆتی کردووە تاوەکو شوێنی دورڤال جونیۆر بگرێتەوە و بۆ مۆندیالی داهاتوو سەرکردایەتی بەڕازیل بکات.

ئانچێلۆتی پێشوازی لە بیرۆکەکە کردووە، بەڵام یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیلی ئاگادارکردووەتەوە ئەگەر گەیشتنە رێککەوتن پێویستە تاوەکو دوای جامی جیهانی یانەکان چاوەڕوانیبن و دوای ئەو پاڵەوانێتییە پەیوەندی بە بەڕازیل دەکات.

سێشەممەی رابردوو بەڕازیل لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 4-1 بە ئەرجەنتین دۆڕا و راهێنەری هەڵبژاردەکەش رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەتەوە، ئێستاش کار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەکرێت.

لەلای خۆیانەوە ریال مەدرید رایگەیاندووە ئاگاداری هیچ پەیوەندییەکی نوێی نێوان کارلۆ ئانچێلۆتی و یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل نین.

ئێدناڵدۆ رۆدریگێز، کە لەم هەفتەیە جارێکی دیکە بە بێڕکابەری بە سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل هەڵبژێردرایەوە، پێشتر لە دووکاتی جیاواز لە 2022 و 2023 هەوڵی گواستنەوەی ئانچێلۆتی داوە، بەڵام ریال مەدرید لە کۆتایی 2023 گرێبەستی راهێنەرە ئیتاڵییەکەی تاوەکو 2026 نوێکردەوە و کۆتایی بە هەوڵەکانی بەڕازیل هێنا.

رۆناڵدۆ نازاریۆی ئەفسانەی بەڕازیل بەتایبەت کاری لەسەر گواستنەوەی ئانچێلۆتی بۆ بەڕازیل کردووە و هەوڵی رازیکردنی کارلۆی داوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی وەرزی رابردوو دوو نازناوی بۆ ریال مەدرید بەدەستهێنا، مەدریدییەکان بڕیاریاندا دەستبەرداری نەبن.

کارلۆ ئانچێلۆتی

ئانچێلۆتی لەدوای گەڕانەوەی بۆ ریال مەدرید لە 2021 تاوەکو ئێستا 10 نازناوی بۆ یانەکە بەدەستهێناوە، لە وەرزی 2023/2024 هەردوو نازناوە گەورەکە، چامپیۆنزلیگ و لالیگای بەدەستهێنا.

سەرەڕای ئەوەی لەم وەرزە تاوەکو ئێستا کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی هەرسێ نازناوەکە دەکات، بەڵام لە ئێستاوە باس لە شوێنگرەوەی بۆ وەرزی داهاتوو دەکرێت و پێشبینی دەکرێت ئەم وەرزە کۆتا وەرزی بێت لە مەدرید.

تۆڕی ئاتلێتیک زانیوییەتی ریال مەدرید لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆی ئیسپانی و راهێنەری بایەر لیڤەرکوزن گفتوگۆی کردووە، خوازیارن وەرزی داهاتوو لە شوێنی کارلۆ، پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە وەربگرێت.

ئانچێلۆتی ئاگاداری پەیوەندی نێوان ریال مەدرید و ئاڵۆنسۆیە، بەڵام لەبارەی داهاتووی ئامادەیە، بەمدواییە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەبارەی داهاتووی ئاشکرایکرد تاوەکو یانەکە بڕیاری دوورخستنەوەی نەدەن بیر لە جێهێشتنی یانەکە ناکاتەوە.

فلۆرێنتینۆ پێرێز تاوەکو چوار ساڵی دیکە وەک سەرۆکی ریال مەدرید دەمێنێتەوە، ئامانجی منیش ئەوەیە تاوەکو کۆتایی ماوەی سەرۆکایەتی ئەو بمێنمەوە و پاشان بەیەکەوە ماڵئاوایی دەکەین.

ریال مەدرید گەیشتووەتە قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا، لە چامپیۆنزلیگیش لە قۆناخی چارەکی کۆتاییە و لە لالیگاش لەدوای بارسێلۆنا بەجیاوازی گۆڵ پلەی دووەمئ گرتووە بەڵام کاتالوونییەکان یارییەکیان کەمتر کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button