ئینگلتەراگرنگترین

لە رۆژی لەدایکبوونیدا ئارتێتا هەواڵێکی دڵخۆشکەری پێگەیشت

Yariga App

یاریگا –

میکێل ئارتێتا لە رۆژی لەدایکبوونیدا کە ئەمڕۆ بوو بە 43 ساڵ، هەواڵێکی ئێجگار دڵخۆشکەری پێگەیشت.

ئارسیناڵ لە ماوەی جەند مانگی رابردوودا بەدەست زنجیرەیەک پێکانی یەک لەدوای یەکەوە دەیناڵد، بەتایبەت دوورکەوتنەوەی بوکایۆ ساکا، گابریێل مارتینێلی و گابریێل خیسۆس کە کەلێنێکی گەورەیان خستە هێڵی پێشەوەی یانە لەندەنیەکەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی چارلێس واتسی رۆژنامەنووس لە CaughtOffside بڵاویکردووەتەوە، ساکا بەرەوپێشچوونی  باشی لە پێکانەکەی بەخۆوە بینیوە.

ئەستێرە ئینگلیزیەکە زیاتر لە سێ مانگە بەهۆی پێکانێکی سەختەوە کە دواتر ناچار بە نەشتەرگەریی کرا، لە یارییەکانی گەنەرز بێبەش بووە. بەڵام وەک ئەو رۆژنامەنووسە بڵاویکردووەتەوە، بوکایۆ پشووی نێودەوڵەتیی فیفای بە هەل زانیوە بۆ کۆششی زیاتر لەپێناو هەرچی زووترە گەڕانەوەی بۆ لاکێشەی سەوز.

لە درێژەی زانیارییەکانی چارلێسدا هاتووە کە ساکا لەو ماوەیەدا بە تۆپەوە یارییکردووە. ئەگەر هەر لەو دۆخە بمێنێتەوە، ئەوا بۆ یارییەکەی فوڵهام لە میانی هەفتەی 30ی خولی ئینگلیزی کە سەرەتای مانگی داهاتوو دەکات، ئەو یاریزانە دەگەڕێتەوە بۆ پێکهاتە بەردەستەکەی ئارتێتا و چوار رۆژ دوای ئەوە رووبەڕووی ئێڤەرتن دەبنەوە.

ئەوەش واتا بەتەواوەتی بۆ یاریی چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی بەرامبەر ریال مەدرید لە  ئامادەدەبێت کە 8ی مانگی داهاتوو لە یاریگای ئیتیحاد بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button