
یاریگا –
هاوار وێبی ناوبژیوانی ناسراوی پێشووی پرێمەرلیگ و سەرۆکی ئێستای بۆردی ناوبژیوانانی ئینگلتەرا چەند زانیارییەکی خستەڕوو لەسەر بڕی ئەو داهاتەی ساڵانە ناوبژیوانەکانی پرێمەرلیگ وەریدەگرن.
لەم وەرزە 22 ناوبژیوانی جیاواز تا ئێستا بە لای کەمەوە یارییەکی پرێمەرلیگیان بەڕێوەبردووە.
وەک لە زۆرێک مێدیا ئینگلیزیەکاندا بڵاوکراوەتە، لە میانی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ نوێنەری 72 یانەکەی بەشدار لە خول و پاڵەوانێتیەکانی ئینگلتەرا، وێب ئەوەی درکاندووە کە مووچەی بنەرەتی هەر ناوبژیوانێک لەنێوان 72-148 هەزار پاوەند دەبێت بەگوێرەی ئەزموون و ئاستەکەی.
لە درێژەی زانیارییەکدا کە لە زاری هاواردەوە زانراوە، ناوبژیوانەکان بەپێی ئاستی بەڕێوەبردنی یارییەک مووجەی زیادە وەردەگرن، ئەوە و هەروەها پاداشتی بەڕێوەبردنی یارییەکانیش. لەسەر ئەو بنەمایە، تێکڕای مووچە بۆ هەر ناوبژیوانێک خۆی دەدات لە 170-180 هەزار پاوەند.
بەڵام لەنێویاندا پۆلێنبەندیی هەیە. بۆ نموونە ناوبژیوانە دەستەبژێرەکان کە لە گرووپی 1 هەژمارکراون، مووجەکەیان دەگاتە تا 250 هەزار پاوەند.
لەنێو ئەوانەدا مایکڵ ئۆلیڤەر، ئانتۆنی تایڵەر و کریس کاڤانا هەیە کە بەڕێوەبردنی یارییەکانی چامپیۆنزلیگیان پێسپێردراوە. ئەوانەش مووجەی تایبەت بەخۆیان هەیە.
🚨 Referees’ boss Howard Webb has told EFL clubs that Premier League match officials are earning an average of £240,000-a-year.
(Source: @MailSport) pic.twitter.com/Bh8tInfrY1
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) March 26, 2025