ئه‌ڵمانیا

بایرن میونشن دوو بژاردە وەکوو شوێنگرەوەی هاری کەین دیاری دەکات

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشنی ئەڵمانی هەوڵی گواستنەوەی یەکێک لە هێرشبەرانی وەک نیک ڤۆڵتیمادی و جۆناسان بورکارد، وەک شوێنگرەوەی هاری کەین دەدات.

بایرن میونشن چاودێری نیک ڤێڵتمادی هێرشبەری تەمەن 23 ساڵانی شتوتگارت دەکات بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو هێڵی هێرشبەری بەهێزتر بکات. ڤۆڵتیمادی کە تا ساڵی 2028 گرێبەستی لەگەڵ شتوتگارت هەیە، مەرجی ئازادکردنی نییە، بۆیە هەر گواستنەوەیەکی ئەگەری پێویستی بە دانوستانی راستەوخۆی نێوان هەردوو یانە دەبێت.

بایرن میونشن دوای گواستنەوەی هاری کەین لە تۆتنهامەوە هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرێکی دووەم دەدات بۆ داپۆشینی ئەو پۆستە و کەمکردنەوەی فشارەکانی سەر ئەستێرەی ئینگلیزیەکەیان. بە ئاستە نایابەکەی لەم وەرزەدا، ڤۆڵتیمادی توانی سەرنجی ئیدارەی بایرن رابکێشێت، ناوی ئەویش لە لیستی بژاردەکانی تیپەکەدا هاتووە بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری یانەکە. جگە لە ڤۆلتیمادی، جۆناسان بورکاردی هێرشبەری ماینز بە بژاردەیەکی دیکە بۆ بایرن میونشن دادەنرێت. بورکارد ئەزموونی یاریکردنی لە بۆندسلیگا هەیە و شێوازی یاریکردنی دەتوانێت تەواوکەرێکی باش بێت بۆ پێکهاتەی هێرشبەری بایرن.

بە لەبەرچاوگرتنی گرنگی هەبوونی هێرشبەرێکی یەدەگی متمانەپێکراو بۆ هاری کەین، بایرن میونشن لە چەند هەفتەی داهاتوودا دەست بە دانوستانەکان دەکات بۆ گواستنەوەی یەکێک لەو یاریزانانە. ماوە بزانرێت یانەکە لەگەڵ شتوتگارت یان ماینز رێک دەکەوێت یان بژاردەی دیکە لەبەرچاو دەگرن.

بابەتی زیاتر

Back to top button