
یاریگا –
هانزی فلیک چارەنووسی رافینیا و ئاراوخۆ بۆ یارییەکەی ئۆساسۆنا یەکلایی دەکاتەوە.
سبەی پێنجشەممە کاتژمێر 23:00 بەکاتی هەولێر، بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجیک لە یارییەکی دواخراوی گەڕی 27ـی لالیگا میوانداری ئۆساسۆنا دەکات.
کەمێک لەمەوبەر لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە هانزی فیلک ئاشکرایکرد هەریەکە لە رافینیای بەڕازیلی و رۆناڵد ئاراوخۆ بەهۆی ماندووبوون بەشداری یارییەکە ناکەن.
رافینیا و ئاراوخۆ بەرامبەر ئۆساسۆنا یاریی ناکەن چونکە گەشتێکی درێژخایەنیان کردووە. لەوبڕوایەدام کواڵێتی تیپەکەمان هێندە بەرزە بەبێ ئامادەبوونی چەند یاریزانێکیش دەتوانین شکست بە هەموو یانەیەک بهێنین.
🎙️ HANSI FLICK on the availability of Raphinha and Ronald Araujo.#BarçaOsasuna pic.twitter.com/zB8O7Wc3xE
— FC Barcelona (@FCBarcelona) March 26, 2025
کوبارسی بەشداری یارییەکە ناکات و مەترسی لەسەر دروست ناکەین، ئێریک و ئینیگۆ لە دڵی بەرگری یاریی دەکەن. لیڤاندۆڤسکیش سەلامەتە و بەشداریی یارییەکە دەکات.
بارسێلۆنا بە کۆکردنەوەی 60 خاڵ پێشەنگی بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ ریال مەدرید پێشەنگی ریزبەندی لالیگای گرتووە، بەڵام یارییەک کەمتری کردووە. ئەگەر لە ئۆساسۆنا بباتەوە جیاوازییەکە بۆ سێ خاڵ بەرزدەکاتەوە.