یاریگا 2.0؛ نوێترین ئەپدەیتی ئەپڵیکەیشنی تۆڕی وەرزشی یاریگا بە گۆڕانکاری ناوازە بەردەستە
لە ستۆرەکانی ئەپڵ و گووگڵ داونڵۆدی بکە
یاریگا –
ئەپڵیکەیشنی یاریگا، یەکێکە لە پڕۆژە هەرە سەرکەوتووەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا و ئێستا لەناو باخەڵی زۆرینەی هەوادارانی وەرزشی هەرێمی کوردستان و عێراقە.
فۆکەسی سەرەکی ئەپڵیکەیشنی یاریگا لەسەر ئەنجامی راستەوخۆی یارییەکانە، جیا لەمەش خزمەتگوزاری دوایین هەواڵ و ڤیدیۆی گۆڵەکان بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی پێشکەش دەکات.

لە ئەپدەیتی ئەمجارەی ئەپڵیکەیشنی یاریگا، چەندین تایبەتمەندی ناوازە زیادکراون، ئەم تایبەتمەندیانە خزمەتگوزارییەکی خێرا و متمانە پێکراو بە وەرزشوانان و یاریزانانی ناوخۆیی پێشکەش دەکات.
ئەپڵیکەیشنی یاریگا رووماڵی راستەوخۆ و وردی حەوت خول و پاڵەوانیەتیی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان (باشووری کوردستان) دەکات. تەواوی یاریزانان و راهێنەرانی خوولەکانی نایاب، پلەیەک و پلەدوو، خاوەن پڕۆفایڵ و داتای خۆیانن، بە ئاسانترین و خێراترین رێگە، دەتوانیت سەرجەم زانیاریی و داتاکان ببینیت.
لەسەر ئاستی عێراق، ئەپڵیکەیشنی یاریگا لە ماوەیەکی پێوانەییدا، کۆنتڕۆڵی گۆڕەپانەکەی کردووە، ئێستا زیاتر لە 18 خول و پاڵەوانیەتیی رووماڵ دەکات. پڕۆفایڵی تەواوی یاریزانان و راهێنەرانی خولی ئەستێرەکانی، نایاب، پلەیەک و پلەدوو (زۆربەی) بەردەستە.

لە وەشانی ئەمجارەدا، بەشی گواستنەوەی یاریزانان زۆر بە وردی کاری لەسەرکراوە، ئێستا سەرجەم گواستنەوەی یاریزانان لە تەواوی خولەکانی ناوخۆیی کوردستان و عێراق و جیهان بەردەستن. ئەمە جیا لە بوونی بەشێکی تایبەتی کاروانی پیشەیی هەر یاریزانێک لە پڕۆفایڵەکانیان.
پڕۆفایڵی تایبەت بۆ یاریگاکانی کوردستان و عێراق دروستکراون، بە تەواوی وردەکارییەکانەوە، تەنانەت بە چەند کلیکێک، دەتوانیت لەسەر نەخشە، شوێنی یاریگاکان ببینیت.
سەرنجی گەورەی تۆڕی وەرزشی یاریگا لەسەر پەرەپێدانی خولەکانی ناوخۆیی و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری یاریزانانە، چونکە ئامانجەکە بەرزکردنەوەی ئاستی خولەکانە لەڕووی داتا و زانیارییەوە. دەمانەوێت خول و پاڵەوانیەتییەکانمان هاوشانی خول و پاڵەوانیەتییەکانی ناوچەکە دابنێین و هەموو کەسێک بە سێ زمانی جیاواز، دەستی بە زانیارییەکان بگات.
پێش دەستپێکردنی یارییەکان، دەنگدانێکی خنجیلانە بۆ یارییەکان زیادکراوە، بە کلیکێک دەنگ بە یانە/هەڵبژاردەی دڵخوازی خۆت بدە و ئاستی رکابەرییەکان لەگەڵ دۆست و هاوڕێکانت زیاد بکە.
لە ماوەی تەنیا یەک ساڵ و نیودا، زیاتر لە 550 هەزار کەس، ئەپڵیکەیشنی تۆڕی وەرزشی یاریگایان لە ستۆرەکانی ئەپڵ و گووگڵ پلەی داونڵۆد کردووە، ئەم ژمارەیە لەسەر ئاستی ناوچەکە ناوازەیە.
سات بە سات ڤیدیۆ گۆڵ ببینە

یەکێک لە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی ئەم وەشانەی ئەپڵیکەیشنی یاریگا، بینینی ڤیدیۆگۆڵی یارییەکانە سات بە سات. لەگەڵ تۆمارکردنی گۆڵ لە یارییە گەورەکان، بە زووترین کات گۆڵەکە لە پڕۆفایڵی یارییەکە زیاد دەکرێت و تەنیا بە یەک کلیک، گۆڵەکە دەبینیت.
لە دوای تەواوبوونی یارییەکان، کورتکراوەی یارییەکان بە باشترین کوالێتی بەردەست دەبێت، تەنیا فۆڵۆی یانە/هەڵبژاردە یاخود یارییەکە بکە، لەگەڵ دروستبوونی هەر ئەپدەیتێک، بە نۆتیفیکەیشن ئاگادار دەکرێیتەوە.