
یاریگا –
ئاتلێتیکۆ مەدرید بیر لە گواستنەوەی کریستیان رۆمیرۆی بەرگریکاری ئەرجەنتینیی تۆتنهام دەکاتەوە و یاریزانەکەش لاری لەسەر جێهێشتنی یانەکەی نییە.
تەنیا چەند مانگێکی کەم ماوە بۆ کۆتایی ئەم وەرزە و لە ئێستاوە یانەکانی ئەوروپا پلانیان بۆ گواستنەوەی هاوینە داناوە. دیێگۆ سیمیۆنی و ئاتلێتیک بژاردەیەکی ئاشکرایان لەبەرچاوە و ئەویش کریستیان رۆمیرۆیە.
بەگوێرەی هەواڵێکی سکای سپۆرت، دیێگۆ سیمیۆنی سەرسامی بەرگریکارە ئەرجەنتینییە تەمەن 26 ساڵەکەیە و دەیەوێت بەرگری بەهێزتر بکات، چونکە ئەگەری رۆیشتنی سیزار ئازپیلیکوێتا زۆرە.
Atletico Madrid are interested in signing Tottenham defender Cristian Romero this summer 👀 pic.twitter.com/nnSZb9HgVj
— Sky Sports Premier League (@SkySportsPL) March 25, 2025
دەگوترێت رۆمیرۆ خۆی حەزی لە بیرۆکەی پەیوەندیکردن بە تیپەکەی سیمیۆنی هەیە و بە لەبەرچاوگرتنی کێشەکانی تۆتنهام، بەنیازە لە شوێنێکی دیکەدا بەردەوام بێت. رۆمیرۆ کە لەم وەرزەدا ماوەیەکی زۆرە بەدەست پێکانەوە دەناڵێنێت، بیرۆکەکانی سیمیۆنی لەگەڵ شێوازی یاریکردنی بە گونجاو دەزانێت، هەروەها ئەوەی کە ئەرجەنتینییە پەیوەندییەکەی لەگەڵ سیمیۆنی زۆر باشتر کردووە.
هێشتا دانوستانە فەرمییەکانی نێوان هەردوو لایەن دەستی پێنەکردووە، بەڵام ئاتلێتیکۆ مەدرید لەبەردەم ئەرکێکی زۆر قورسدایە بۆ گواستنەوەی رۆمیرۆ لە یانەی تۆتنهام. جگە لەوەی دەبیت بڕە پارەیەکی زۆر بدات، دەبێت رکابەری یانەکانی دیکەش بکات.