ئه‌ڵمانیا

ئەستێرەیەکی بایرن بەر لە وادەی دیاریکراو دەستی بە راهێنانەکان کردەوە

Yariga App

یاریگا –

کیم مین جای بەرگریکاری کۆری بایرن میونشن، پەیوەندی بە مەشق و راهێنانی تیپەکەی کردەوە، و راهێنەری تیپەکەی سوپرایز کرد.

کیم مین جای زووتر لەوەی پێشبینی دەکرا دەستی بە مەشقەکانی تیمەکەی کردەوە. پێشتر ڤینسێنت کۆمپانی راهێنەری بایرن رایگەیاندبوو کە چەند هەفتەیەک بەهۆی پێکانەوە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

رۆژی سێشەممە بایرن میونشن بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی یاریزانەکە رایگەیاند، مین جای دەستی بە راهێنانە بە کۆمەڵەکان کردووەتەوە دوای ئەوەی بەدەست پێکانەوە دەیناڵاند. ئەم هەواڵە چاوەڕواننەکراو بوو، چونکە کۆمپانی کەمتر لە دوو هەفتە لەمەوبەر رایگەیاندبوو کە بەرگریکارە تەمەن 28 ساڵانەکە ەهۆی پێکانەوە، لانیکەم چوار هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

راهێنەری بایرن ئەوکاتە سەبارەت بە بارودۆخی یاریزانەکەی روونکردەوەیدا و گوتی:

ئێمە زانیاریمان لەسەر کێشەی ماسولکەی ئاخیلی پێی هەبوو، دەبێت وریا بین فشاری زۆر لەسەری نەکەین و ئاستی چالاکیەکانی بەڕێوەببەین. هیوادارم دابڕانی زۆر نەبێت، بەڵام بۆ چەند هەفتەیەک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

ئامادەنەبوونی کیم مین جای لە یارییە نێودەوڵەتییەکانی کۆریای باشوور کاردانەوەی زۆری لە وڵاتەکەی بەدوای خۆیدا هێنا. هۆنگ میونگ بۆ، راهێنەری هەڵبژاردەی کۆریای باشوور، بایرن میونشنی بە هۆکاری باری جەستەیی کیم زانی. پێی وابوو میونشن نەیتوانیوە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ ئەوەی یاریزانەکە لە پێکان بپارێزێت.

زوو گەڕانەوەی کیم هەواڵێکی خۆشە بۆ بایرن میونشن، چونکە تیپەکە لە قۆناغێکی چارەنووسسازدایە لەم وەرزەدا. بایرن میونشن لە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی ئینتەرمیلان دەبێتەوە، بۆندسلیگاش دەچێتە ناو هەفتەی کۆتایی و یەکلاکەرەوە. گەڕانەوەی ئەم بەرگریکارە بەرگری بایرن لەم ساتە گرنگانەدا بەهێزتر دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button