ئیسپانیاگرنگترین

فلۆرێنتینۆ پێرێز پاداشتی یاریزانانی ریال مەدرید دەکات

"گەورەترین پاداشتیش ئامادەکراوە"

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی دوورخستنەوەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە چامپیۆنزلیگ، فلۆرێنتینۆ پێرێز پاداشتی یاریزانانی یانەکەی دەکات.

رۆژنامەنووسی ئیسپانی میگوێل ئانخێل دیاز لە بەرنامەیەکی رادیۆی کادینا کۆپ ئاشکرایکردووە، بەهۆی سەرکەوتن بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ و دوورخستنەوەی ئاتلێتیکۆ مەدرید، فلۆرێنتینۆ پێرێز بڕی 250 هەزار یۆرۆی وەک پاداشت بەهەر یاریزانێکی ریال مەدرید بەخشیووە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، پاداشتێکی گەورەتر چاوەڕوانی یاریزانانی یانە ئیسپانییەکە دەکات، ئەگەر بتوانن لە هاوینی داهاتوو ببنە پاڵەوانی جامی جیهانی یانەکان ئەوا گەورەترین پاداشتی ئەم وەرزە وەردەگرن و پێرێز خەڵاتێکی دارایی گەورەی بۆ ئامادەکردوون.

ریال مەدرید لەم وەرزە کێبڕکێی هەر سێ نازناوەکە دەکات، کارلۆ ئانچێلۆتی بەنیازە بۆیەکەمجار لە مێژووی یانەکە سیانە نازناوەکەی وەرز بەدەستبهێنێت و لە هاوینیش وەک یەکەم یانە وەشانە نوێیەکەی جامی جیهانی یانەکان بەرزبکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button