ئاسیامۆندیالی 2026

ئیماڕات چارەنووسی راهێنەرەکەی یەکلاییکردەوە

چوار خاڵ لە تیمەکەی خوسانۆڤەوە دوورە

Yariga App

یاریگا –

یەکێتیی تۆپی پێی ئیماڕات بڕیاری دوورخستنەوەی پاولۆ بێنتۆ، لە پۆستی راهێنەرایەتی پەسندکرد.

هەرچەندە دوێنێ سێشەممە، لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026ی کیشوەری ئاسیا، ئیماڕات 2-1 لە کۆریای باکووری بردەوە، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک، بڕیاری دوورخستنەوەی بێنتۆ درا.

یەکێتیی تۆپی پێی ئیماڕات لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردووەتەوە

یەکێتیی تۆپی پێی ئیماڕات بڕیاری دوورخستنەوەی پاولۆ بێنتۆ، راهێنەری تیمی یەکەمی هەڵبژاردەی نیشتمانی و تەواوی ستافەکەی داوە.

ئیماڕات بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ لە پلەی سێیەمی کۆمەڵەی یەکەم دێت، بە جیاوازی چوار خاڵ لەگەڵ ئوزباکستان.

ئیماڕات لە 5ی یۆنیۆ/حوزەیرانی داهاتوو رووبەڕووی ئوزباکستان دەبێتەوە و تەنیا بردنەوە، هیوای گەیشتنی راستەوخۆی بە مۆندیالی 2026 زیندوو دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button