ئه‌مریکاگرنگترینمۆندیالی 2026

شەڕی رافینیا و ئۆتامێندی؛ وسبە و زۆر قسە مەکە

دۆخەکە تەواو ئاڵۆز بوو

Yariga App

یاریگا –

چەندین رووداوی سەرنجڕاکێش لە یاریی کلاسیکۆی زەوی روویاندا، دیارترینیان رووبەڕووبوونەوەی پڕ لە تووڕەیی رافینیا و نیکۆلاس ئۆتامێندی بوو.

لە گەڕی 14ی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026ی کیشوەری ئەمریکای باشوور، ئەرجەنتین لە یاریگای ئێل مۆنیومێنتال 4-1 لە بەڕازیلی بردەوە.

بەڕازیل یاریی پێشووی 2-1 لە کۆڵۆمبیا بردەوە، بەڵام جارێکی دیکە لە بەرامبەر پاڵەوانی جیهان شۆک کرا.

رافینیا بەر لە یارییەکە هەڕەشەی زۆری لە ئەرجەنتین کرد و رایگەیاندبوو

ئەرجەنتین وێران دەکەین، نەفرەتیان لێدەکەین.

لە نێو یارییەکەدا، رافینیا و لیاندرۆ پاریدێس بووە دەمەقاڵیان، هەرزوو ئۆتامێندی گەیشتە شوێنەکە و ئەمەش رافینیای تووڕە کرد.

رافینیا بە دەست ئاماژەی بۆ بێدەنگبوونی ئۆتامێندی کرد و ئەگەر ناوبژیوان فریای دۆخەکە نەکەوتبایە، لەوانەیە دۆخەکە بەتەواوی ئاڵۆزبووایە.

ئەرجەنتین بە کۆکردنەوەی 31 خاڵ لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەدا دێت، بە جیاوازی 16 خاڵ لەگەڵ ڤێنێزوێلای خاوەن پلەی حەفتەم، کەچی بەڕازیل بە کۆکردنەوەی 21 خاڵ لە پلەی چوارەمدا دێت.

شەش هەڵبژاردەی ئەمریکای باشوور، راستەوخۆ دەگەنە مۆندیالی 2026، خاوەن پلەی حەفتەم بەشداری پلەی ئۆفی جیهانی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button