ئەفریقاگرنگترینمۆندیالی 2026

دۆخی هەڵبژاردەکانی میسڕ، مەغریب و جەزائیر بۆ گەیشتن بە مۆندیال چۆنە؟

بیرکارییانە هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەکانی جەزائیر، میسڕ و مەغریب لە گەیشتن بە مۆندیالی 2026 نزیکن، ئەمەش دوای بردنەوەی یارییەکانیان.

هەڵبژاردەی ئەفریقای باشوور، لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی سێیەم دێت و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ رواندای خاوەن پلەی دووەم بۆ پێنج خاڵ بەرزکردەوە و هیواکانی گەیشتنی بە مۆندیال دووئەوەندە لێکرد.

رێڕەوی گەیشتنی هەڵبژاردەی نایجێریا زۆر ئاڵۆزە، ئێستا بە حەوت خاڵ لە کۆی شەش یاریدا، لە پلەی چوارەمی کۆمەڵەی سێیەمدا دێت، ئەمەش دوای یەکسانبوونی بە زیمبابوێ 1-1. هەڵۆ سەوزەکانی ئەفریقا چوار یارییان لە پاڵاوتنەکان ماوە، بە بردنەوەی سێ یاریی، دەرفەتی گەیشتنی بە مۆندیالی 2026 دەمێنێت.

لەلایەکی دیکەوە، هەڵبژاردەی جەزائیر بە هاتریکی محەمەد عەموورە 5-1 لە مۆزەمبیقی بردەوە و کۆی خاڵەکانی لە کۆمەڵەی حەفتەم بۆ 15 خاڵ بەرزکردەوە، بە جیاوازی سێ خاڵ لەگەڵ مۆزەمبیقی خاوەن پلەی دووەم.

میسڕ رێگەی خۆی خۆشکردووە، ئەمەش دوای بردنەوەی 1-0 لە سیێرالیۆن. فیرعەونەکان بە تاکە گۆڵی ئەحمەد زیزۆ یارییەکەیان بردەوە. ئێستا بە کۆکردنەوەی 16 خاڵ لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی یەکەمدایە.

مەغریب کۆمەڵەی پێنجەمی کۆنتڕۆڵکردووە، لە کۆی پێنج یاریی پێنج بردنەوەی هەیە، دوێنێ سێشەممە 2-0 لە تانزانیای بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button