ئیسپانیاگرنگترین

زانیاریی نوێ لەبارەی هەوڵەکانی ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی زوبیمێندی

Yariga App

یاریگا –

سەرچاوەیەکی ناسراو زانیاریی نوێی خستووەتەڕوو لەبارەی خواستی ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی مارتن زوبیمێندی.

جیا لە مێرکاتۆی هاوینە و زستانەی رابردوو، بازاڕێکی پڕ چالاکی چاوەڕێی ریال مەدرید دەکات و هاوینی داهاتوو جموجووڵەکانیان دەستپێدەکەنەوە. بۆ ئەو مەبەستەش لە ئێستاوە لیسی کڕینەکانیان ئامادەکردووە و زوبیمێندی یەکێکە لە ئامانجەکانیان.

ئەمڕۆ فابریزۆ رۆمانۆ ئاشکرایکرد شاهانەکان لەگەڵ ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی.

تەواو؛ ئالێکساندەر ئارنۆڵد و ریال مەدرید گەیشتنە رێککەوتنی کۆتایی – Yariga

تۆزێ پێش ئێستاش رادیۆی کادێنا کۆپ بڵاویکردەوە کە یانە مەدریدیەکە بە جیدی لە ناوەڕاستکارەکەی ریال سۆسیداد دەرۆنەپێشەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشیکردووە کارگێڕی ریال ئامادەن بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ لەپێناو تواناکانی ئەستێرە 26 ساڵییەکە.

هاوینی رابردوو یانەی لیڤەرپوول تەنها چەند هەنگاوێکی کەم لە گواستنەوەی مارتن نزیک بوو، بەڵام ناوبراو بڕیاری مانەوەی دا لە ریزەکانی یانە باسکیەکە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button