بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لە دوو پایتەختی جیاوازەوە شەڕە لەسەر گواستنەوەی یاریزانێکی 17 ساڵان

Yariga App

یاریگا –

لاوێکی ئینگلیزی بە ئاستە نایابەکەی بووەتە جێی بایەخی یانە ناودارەکان و هەریەکە هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

کریس ریگی تەمەنی 17 ساڵان لە ریزەکانی یانەی سەندەرلاندی ئینگلیزی بەشدار لە چامپیۆنشیپ، ململانێی نێوان دوو یانەی دوو پایتەختی جیاوازتری گەرمتر کردووە و لە کێبڕكێی زیادکردنی بڕە پارەی گواستنەوەیدان.

بەگوێرەی تۆڕی هەواڵی فیچاخێس، ئاتلێتیکۆ مەدرید لەلایەک و تۆتنهامیش لەلایەکی دیکەوە هەوڵەکانیان چڕترکردووتەوە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

کریس کە لە پێگەی ناوەراست یاریی دەکات، ساڵی رابردووش ناوی بە یانەی ریال مەدریدەوە دەبەسترایەوە.

ئەم وەرزە لە رەگەزە دیارەکانی سەندەرلاندە و بە تۆمارکردنی 4 گۆڵ و ئەسێستێک رۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە ئەنجامەکانی یانەکەی.

سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە کە یانە مەدریدیەکە ئامادەیە بڕی 37 ملیۆن پاوەند لەپێناو ریگدا خەرج بکات. کەچی تۆتنهامی لەندەنی لەوەش زیاتر دەدات و بڕی 38 ملیۆن پاوەندی بۆ تەرخانکردووە. کە ئەوەش لاوە 17 سالاییەکە دەکاتە گرانترین یاریزان لە مێژووی سەندەرلاند

بابەتی زیاتر

Back to top button