فه‌ره‌نساگرنگترین

مارسیلیا بە مەرج گرینوود دەهێڵێتەوە

Yariga App

یاریگا –

مارسیلیا بە مەرج مەیسن گرینوود لە یانەکەیان دەهێڵنەوە، گەرنا ئەوا لە کۆتایی وەرزەکە بەڕێیدەکەن.

گرینوودە هاوینی رابردوو بە بڕی 31.6 ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە مانچێستەر یونایتدەوە گوااسترایەوە ریزەکانی مارسیلیا، دوای بەڕێکردنی وەرزێکی نموونەیی لە خیتافێی ئیسپانی بەخواستن.

ئەگەرچی هێرشبەرە ئینگلیزیەکە بە سەرەتایەکی باشەوە لەگەڵ یانە فەڕەنسیەکە دەرکەوت و هەر خۆیشی بە تۆمارکردنی 15 گۆڵ باشترین گۆڵکاری یەکەمی یانەیەکە، بەڵام وردە وردە ئاستی دابەزی تا کار گەیشتە رەخنەی راستەوخۆ لەلایەن رۆبێرتۆ دی زێربی راهێنەریەوە کاتێ رایگەیاند “ئەوەی ئێستا گرینوود پیشانی دەدات، بەس نییە” هەر ئەوەش بوو لەلاین راهێنەرە ئیتاڵیەکەیەوە لە پێکهاتەی مارسیلیا دوورخرایەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی laprovenceی فەڕەنسی، یانەکەی مەرجیان بۆ مەیسن داناوە تا خۆی بگەڕێنێتەوە ئاستی سروشتی خۆی، گەرنا ئەوا بەڕێی دەکەن.

وەک سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە، ئەو ماوەیەی مارسیلیا بۆ هێرشبەرەکە دایناوە، تەنها تا کۆتایی وەرزەکەیە. بەوەش کاتێکی کەم لە بەردەم یاریزانەکەدا ماوە بۆ سەلماندنی تواناکانی خۆی.

بەگوێرەی مەرجێکی نێوان مان یونایتد و مارسیلیا، هەردوو یانە رێککەوتوون لەسەر ئەوەی لە داهاتوودا یانە فەڕەنسییەکە تەنها نیوەی ئەو نرخە وەردەگرێت کە گرینوودی پێدەفرۆشرێت، نیوەی دیکەی نرخەکە بۆ یانە ئینگلیزیەکە دەڕوات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button