گۆڵپارێزێک بەهۆی هێرش کردنە سەر تۆپهێنەرەوەیەک رووبەڕووی دادگا دەبێتەوە

یاریگا –
جاک مەکینتایری گۆڵپارێزی ئینگلیزی دوای ئەوەی هێرشی کردە سەر تۆپهێنەرەوەیەک، لەلایەن پۆلیسەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.
گۆڵپارێزێکی ئینگلیزی خرایە ژێر لێکۆڵینەوەی پۆلیسەوە، دوای ئەوەی دەرکەوت کە لە کاتی یاریدا هیرشی کردە سەر تۆپهێنەرەوەیەک. لەم رووداوەدا بە روونی دیارە پاڵ بە هەرزەکارەکەوە دەنێت.
جاک مەکینتایر گۆڵپارێزی کاری رێنجەرز لە یارییەکەی تیپەکەی بەرامبەر کلیفتۆنڤیل لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا لە خولی تۆپی پێی ئیرلەندای باکوور (NIFL پریمەرلیگ) هێرشی کردە سەر تۆپهێنەرەوەکە و هەوڵیدا تۆپەکە بە خێرایی بگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی یارییەکە دەستپێبکاتەوە. تا ئێستا بە تەواوی روون نەبووەتەوە بۆچی کاردانەوەیەکی لەمشێوەیەی هەبووە، بەڵام لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەردەکەوێت گۆڵپارێزە تەمەن 22 ساڵەکە دوای وەرگرتنی تۆپەکە پاڵ بە تۆپهێنەرەوەکە دەنێت.
هاندەرانی کلیفتۆنڤیل یەکسەر تووڕە بوون و تا کۆتایی یارییەکە قسەی ناشرینیان بە ماکینتایەر گوت. بەڵام ناوبژیوان هیچ کارت و هۆشدارییەکی پێ نەدا و ماکینتایر بۆ ماوەی 90 خولەک لە یاریگادا مایەوە.
🚨🚨| Carrick Rangers goalkeeper Jack McIntyre has apologised for the incident in Saturday’s Irish Premiership game against Cliftonville in which a ball boy appeared to be pushed to the ground 🇮🇪
(@BBCSport)pic.twitter.com/osZ8xHybte
— 𝐖𝐢𝐝𝐞𝐒𝐜𝐨𝐫𝐞𝐬 (@widescores_com) March 24, 2025
پۆلیسی ئیرلەندای باکور رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن. لە بەیاننامەیەکی پۆلیسدا هاتووە: “راپۆرتێک لەبارەی هێرشی جەستەیی لە یارییەکی تۆپی پێدا لە ناوچەی شەقامی کلیفتۆنڤیل لە باکووری بێلفاست لە رۆژی شەممە 22ی ئازاردا وەرگیراوە”.
لەلایەکی دیکەوە یەکێتی تۆپی پێی ئیرلەندای باکووریش پشتڕاستی کردەوە کە ئاگاداری رووداوەکەن و ئەگەر دۆسیەکە بە فەرمی رەوانەی لیژنەی تەنبێکاری بکرێت، ئەوا دەستەکە بەپێی رێکارە ئاساییەکان رێوشوێن دەگرێتەبەر.