
یاریگا –
پاو کوبارسی بەهۆی پێکانەکەی لە یاریی ئۆساسۆنا بێبەش دەبێت و هێشتا ئامادەبوونیشی بۆ یارییەکەی جیرۆنا مسۆگەر نییە.
رادیۆی RAC1ـی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ پاو کوبارسی بە تەنیا مەشق و راهێنانەکانی کردووە، بۆ یارییەکەی رۆژی پێنجشەممە بەرامبەر ئۆساسۆنا ئامادە نابێت، لەو یارییە دواخراوە بێبەش دەبێت، بەڵام هێشتا دیار نییە بۆ یارییەکەی یەکشەممە بەرامبەر جیرۆنا ئامادە دەبێت یاخود نا.
‼️ Explicat a @EsportsRAC1
Pau Cubarsí treballa al marge del grup i està pràcticament descartat pel partit de demà passat contra l’Osasuna.
El central treballa per arribar recuperat de cara al partit de diumenge contra el Girona.#frac1 pic.twitter.com/brjep48eTN
— El Barça juga a RAC1 (@FCBRAC1) March 25, 2025
بەرگریکاری 18 ساڵان لە خولەکی 41ی یاریی رابردووی ئیسپانیا بەرامبەر هۆڵەندا تووشی پێکان بوو و نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات، دوای گەڕانەوەی پشکنە پزیشکییەکانی لە بارسێلۆنا بۆ کرا و یانە کەتەلۆنییەکە بەیاننامەیەکی لەبارەی پێکانەکەی کوبارسی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی تەواو بۆ کوبارسی لە شاری وەرزشی خوان گامبەر کراوە. پاژنەی پێی راستی ئازاری پێگەیشتووە، لە ماوەی داهاتوودا چارەسەری خێرای بۆ دەکرێت و دوای 48 کاتژمێری دیکە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی جەستەیی دەکرێتەوە.
بارسێلۆنا لە دوای ئۆساسونا رۆژی یەکشەممە لە دێربی کەتەلۆنیا رووبەڕووی جیرۆنا دەبێتەوە، ئینجا دواتر رۆژی چوارشەممەی داهاتوو (2ـی مانگی داهاتوو) لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید یاریی دەکات.
کوبارسی لە یەنایەر/کانوونی دووەمی ساڵی رابردوو یەکەم یاریی فەرمی خۆی لەگەڵ تیمی یەکەمی بارسێلۆنا کرد.