ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

باوکی رۆدریگۆ خیانەت لە ریاڵ مەدرید دەکات

Yariga App

یاریگا –

یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ رۆدریگۆ گۆیسی یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید واژۆ بكات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ باوكی یاریزانه‌كه‌ گفتوگۆیان كردووه‌.

به‌رنامه‌ی ئێل چیرینگویتۆ ئاشكرایكردووه‌، رۆدریگۆ گۆس لە ریاڵ مەدرید لە سێبەری ڤینیسیۆس و ئێمباپێ دڵخۆش نییە، هه‌رچه‌نده‌ یاریزانه‌ له‌ماوه‌ی رابردوو رایگه‌یاندبوو نایه‌وێت ریال مه‌درید جێبهێلێت و ده‌یه‌وێت به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام مان سیتی چه‌ند جارێكه‌ هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ ده‌دات.


هه‌روه‌ها له‌ کەناڵی ESPN گلەیی ئەوەی کرد کە بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی بالۆن دۆر لە ریزی 30 باشترینەکانی جیهان نەبووه‌ ئه‌مه‌ش یاریزانه‌كه‌ی نیگه‌ران كردووه‌ به‌ تایبه‌ت سێ هاورێكه‌ی ناویان له‌ لیستی باشترینه‌كان بووه‌.

ئیدواردۆ ئیندا لە بەرنامەی ئێل چیرینگویتۆ، ئاشکرایکردووە، باوکی یاریزانەکە لەگەڵ نوێنەرانی سیتی کۆبووەتەوە بۆ ئەوەی بگه‌نه‌ رێكه‌وتن یاریزانه‌كه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی بكات، ئه‌م هه‌وڵه‌ی یانه‌ ئینگلیزیه‌كه‌ له‌ كاتێكدایه‌ چه‌ند جارێك گواردیۆلا داوای له‌ كاركێری یانه‌كه‌ی كردووه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ رۆدریگۆ بكه‌ن.

له‌ به‌رنامه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، چەند هەفتەیەک لەمەوبەر باوکی رۆدریگۆ گۆیس لەگەڵ به‌رپرسانی  مانچێستەر سیتی کۆبووەتەوە، ئەوانیش پێداگری دەکەن لەسەر ئەوەی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی پیپ گواردیۆلا له‌ باڵی چه‌پی یانه‌كه‌ یاریی بکات، ئەمەش ئەوەیە کە کوڕەکە و باوکی دەیانەوێت، به‌رپرسانی سیتی  بەڵێن دەدان پارەیه‌یه‌كی خه‌یالی پێشكه‌شی یاریزانه‌كه‌ بكه‌ن.

ئەگه‌ر یاریزانه‌كه‌ رازی بێت ریال مه‌درید جێبهێڵیت، ئه‌وا دووچاری بەربەستێکی گەورە دەبێتەوە، ئەویش گرێبەستی تا ساڵی 2028 له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید هه‌یه‌ و بڕگەی شكاندنی گرێبه‌سته‌كه‌شی یەک ملیار یۆرۆیه‌.

باس له‌وه‌شكراوه‌ ئه‌گه‌ر یانه‌ مه‌دریدیه‌كه‌ رەتیکردەوە دانوستان بکات، ئەوا ناتوانێت بڕوات، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌ی باوكی رۆدریگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی مان سیتی به‌ نهێنی چه‌ند جارێك باس له‌وه‌كراوه‌ رێگه‌ چاره‌یه‌ك بدۆزنه‌وه‌ بۆ رێكه‌وتن و گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button