ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئالێکساندەر ئارنۆڵد و ریال مەدرید گەیشتنە رێککەوتنی کۆتایی

بەرگریکارە ئینگلیزییەکە دەبێتە یەکەم گرێبەستی هاوینی داهاتووی ریال مەدرید

Yariga App

یاریگا –

ئالێکساندەر ئارنۆڵد لەگەڵ ریال مەدرید گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی، هاوینی داهاتوو بە گرێبەستێکی ئازاد بۆ ماوەی پێنج ساڵ پەیوەندی بەو یانە ئیسپانییەکەوە دەکات.

رادیۆی تۆک سپۆرتی بەریتانی ئاشکرایکردووە، ئالێکساندەر ئارنۆڵد لەگەڵ ریال مەدرید گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی، هاوینی داهاتوو بەرگریکارەکەی لیڤەرپوول بۆ ماوەی پێنج ساڵ روودەکاتە سپیپۆشەکانی مەدرید.

رادیۆیە بەریتانییەکە ئاشکرایکردووە، ئالێکساندەر ئارنۆڵد کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ رێدز کۆتایی دێت، بە مووچەی هەفتانەی 220 هەزار پاوەند روودەکاتە ریزەکانی ریال مەدرید، کە دەمێکە یانە مەدریدییەکە لە هەوڵی گواستنەوەی ئارنۆڵد دایە، لە مێرکاتۆی زستانە لیڤەرپوول ئۆفەرێکی 20 ملیۆن پاوەندی ریال مەدریدی رەتکردەوە.

ئارنۆڵد (26 ساڵان) بەرهەمی لیڤەرپوولە و هەشت ساڵە یاریی بۆ تیمە جیاوازەکانی یانە سوورپۆشەکەی مێرسیساید دەکات، کە ئارنۆڵد لە ساڵی 2016 یەکەم یاریی فەرمی لەگەڵ لیڤەرپوول کرد، لەگەڵ رێدز 7 نازناوی بەدەستهێناوە و لەگەڵ رێدز لە 349 یاری 22 گۆڵ و 64 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button