
یاریگا –
دادگای سویسرا بۆ جاری دووەم بلاتەر و پلاتینی له تۆمهتی گەندەڵی له دادگای سویسرا بێتاوان دهرچوون،
ئەمڕۆ سێشەممە سێپ بلاتەر سەرۆکی پێشووی فیفا و میشێل پلاتینی سەرۆکی پێشووی یوێفا لە تۆمەتی گەندەڵی بێتاوان دهرچوون.
ئەم بڕیارەی دادگایەکی سویسرا دوای دوو ساڵ و نیو دێت لە بێتاوان بوونیان بە تۆمەتی گەندەڵی، هەروەها دوای تانەدان لە لایەن داواکاری گشتی سویسرا دوای ئهم ماوهیه جارێکی دیکە دادگایی كرانهوه.
BREAKING: Former FIFA president Sepp Blatter and former UEFA president Michel Platini have been acquitted for a second time of financial wrongdoing with FIFA money. pic.twitter.com/yFQFgAGCPE
— Sky Sports News (@SkySportsNews) March 25, 2025
بلاتەر و پلاتینی دوو کەسایەتی بەهێزی تۆپی پێی جیهان بوون پێش ئەوەی پۆستەکانیان بەجێبهێڵن.
بلاتەر و پلاتینی لە تۆمەتی ساختەکاری و خراپ بەڕێوەبردن لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوە لە دادگای تاوانەکانی سویسرا لە بازل بێتاوان دەرچوون.
داواکاری گشتی سویسرا تانەیەکی لە بێتاوانی بلاتەر و پلاتینی لە ساڵی 2022 دا، ئەو دوو کەسە تۆمەتەکانیان رەتکردەوە کە پەیوەندییان بە پێدانی 2 ملیۆن فرانکی سویسری (2.26 ملیۆن دۆلار) له پلاتهرهوه بۆ پلاتینی لە ساڵی 2011 هەبووبێت و رایانگهیاند هیچ شتێكی وا رووینهداوه ئهمرۆش جارێكی دیكه له دادگای سویسرا بێ تاوان دهرچوون.