ئیتاڵیاگرنگترین

دوو کۆمێدیان سپالێتی تووڕە دەکەن و بابەتەکەیان دەگاتە دادگا

Yariga App

یاریگا –

یارییەکی گاڵتەئامێز لەگەڵ یاریزانە ئیتاڵییەکان دەبێتە هۆی تووڕە بوونی لوسیانۆ سپالێتی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا.

لوسیانۆ سپالێتی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا 25 یاریزانی بۆ خولی نەتەوەکانی ئەوڕوپا بانگهێشت کرد. چەندین یاریزانی گرنگ لە لیستەکەدا دوورخرابوونەوە، هەر بەم مەبەستە سیباستیان گازارینی و جیۆڤانی فۆرتوناتۆ، پێشکەشکاری پرۆگرامی ‘لی ئینێ‘، بەهاوکاری کۆمێدیەنێکی بەناوبانگی ئیتاڵی، لە یارییەکی گاڵتەئامێزدا پەیوەندیان بەو یاریزانانە کرد کە بانگهێشت نەکرابوون و بە لاسایی کردنەوەی دەنگی سپالێتی خۆیان وا دەرخست کە راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیان.

یارییەکە لەگەڵ یەکەم دوڕانی ئیتاڵیا بەرامبەر ئەڵمانیا لە بەرواری 20 ئەم مانگە دەستی پێکرد، تیپەکە رووبەڕووی دۆخێکی قورس ببوو، یاریزانە سەرەکییەکان بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتنەوە. بۆ بەرزکردنەوەی ورەی ئەوانەی بانگهێشت نەکرابوون، کۆمیدیکاران سێباستیان گازارینی و جیۆڤانی فۆرتوناتۆ، شانبەشانی ئیدواردۆ مەکای بەناوبانگی لاسایی کردنەوە، پلانێکیان داڕشت بۆ ئەوەی گاڵتە لەگەڵ یاریزانەکان بکەن. دانە دانە پەیوەندیان بە یاریزانەکان دەکرد و بانگهێشتی دۆرتمۆندیان دەکردن.

لەنێو یاریزانە ئامانجدارەکان ناوە دیارەکانی وەک چیرۆ ئیمۆبیلی، دەیڤید کالابریا، جۆرجینیۆ، ماتیا پێرین، لۆرێنزۆ پێلێگرینی و ماریۆ بالۆتێلی بوون. یارییەکە دەستی پێکرد، زۆرێک لە یاریزانەکان کەوتنە دەست داوی یارییەکە. بۆ نموونە ئیمۆبیلی وەڵامی پەیوەندییەکەی دایەوە بە دڵخۆشییەوە:

بە خۆشحاڵیەوە لە ژووری جلگۆڕین یارمەتیتان دەدەم. هەموو شتێک وەلا دەنێم و دێم!

ئەم قسانەی ئیمۆبێلی دەرخەری ئەوە بوو کە خۆشی بڕوای نەدەکرد بانگهێشتی هەڵبژاردە بکرێت و لو شوێنی ئەو یاریزانانی باشتر هەن.

لە کاتێکدا جۆرجینیۆ بە دڵخۆشییەوە تامەزرۆیی خۆی بۆ بەشداریکردن دەربڕی تەنانەت گوتی شانازییە گەر خولەکی کەمتریش یاریی بکات. هەروەها، ئارماندۆ ئیزۆ رایگەیاند، “بۆ من ئەوە شەرەفێک دەبێت، تەنانەت ئەگەر نەتوانم یاریش بکەم.” ئەم کاردانەوەیانە ئەو هاوڕێیەتی و خولیایەی یاریزانان بۆ نوێنەرایەتیکردنی وڵاتەکەیان نیشان دەدا، تەنانەت ئەگەر لە رێگەی یارییەکی گاڵتەئامێزەوە بێت.

بەگوێڕەی گرتە ڤیدیۆییەکە کە بەرنامەی “لی ئینێ” بڵاویکردووەتەوە، یەکێک لە یاریزانەکان ماریۆ بالۆتێلی بووە. بالۆتێلی زۆر زوو تێگەیشت کە قسە لەگەڵ لوسیانۆ سپالێتی ناکات و کاردانەوەی توندی هەبوو و توەڕە بوو و تەنانەت یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا و سپالێتیشی لەم یارییە ئاگادار کردەوە و لە کۆتاییدا سپالێتی خۆی تەلەفۆنی بۆ پڕۆگرامەکە کرد.

سپالێتی بە تووڕەیەوە گوتی:

ئێمە ئەم ژمارەیە دەدەین بە پۆلیس، ئێوە کارێک دەکەن کە نایاساییە، گرنگ نییە تۆ کێیت، لە شوێنی من تەلەفۆن بۆ یاریزانەکان دەکەیت و قسەی بێمانا دەکەیت. سکاڵاتان لەسەر تۆمار دەکەم.

ئەم پڕۆگرامە لە ئیتالیا کاردانەوەی زۆری بە دواوە بوو زۆرێک رەخنەیان لەم هەڵسووکەتە کرد و زۆرێکی دیکە بە گاڵتەیەکی بێ مانا وەسفیان کرد و دواجاریش ئیتاڵا نەیتوانی لە خولی نەتەوەکانی ئەوڕوپا بەربەستی ئەڵمانیا تێک بشکێنێت لە پاڵەوانەتییەکە دوور خرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button