
یاریگا –
بەهۆی گواستنەوەی نایاسایی یارییەکانی پرێمەرلیگ، کەسێک لە لوننان 11 مانگ زیندانی دەکرێت.
پرێمەرلیگ بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی کارگێڕی تۆڕی سکای سپۆرتس، سکاڵای لە لوبنانییەک کرد و دادگای پێنج تۆمەتی بەسەردا ساخکردەوە.
ستریمەرە لوبنانییەکە بە 11 مانگ زیندانی و 90 هەزار دۆلار سزادراوە و دەستبەجێ بڕیاری دادگا جێبەجێکرا.
گواستنەوەی نایاسایی یارییەکانی پرێمەرلیگ، یەکێکە لە سەرئێشە گەورەکان بۆ بەهێزترین خولی جیهان. بەهای گواستنەویە یارییەکانی پرێمەرلیگ، یەکێکە لە گرانترینەکانی مێژوو.
پرێمەرلیگ لەگەڵ سکای و کۆمپانیایەکی پەیوەندیدار و بە هەماهەنگی لەگەڵ نووسینگەی تاوانەکانی ئەلیکترۆنی لوبنان، کەسەکیان دۆزیەوە و راپێچی دادگایان کرد.
کێڤن پڵەمب، راوێژکاری یاسایی پرێمەرلیگ روونیکردووەتەوە
دەرەنجامەکانی ئەم کەیسە گرنگی رووبەڕووبوونەوەی ستریمەرە نایاساییەکان لە هەموو جیهان دەردەخات. پرێمەرلیگ پابەندە بە پاراستنی بەرهەمەکانی خۆی و بەدوای سەرپێچیکاران دەگەڕێت. ئەمە تەنیا بۆ خولەکە گرنگ نییە، بەڵکو بۆ داهاتووی تۆپی پێی ئینگلیزی و پاراستنی هاندەرانمان پێویستە.
پرێمەرلیگ تەواوی یارییەکانی چوار ساڵی داهاتووی فرۆشتووەتە سکای سپۆرتس و TNT سپۆرتس.