دۆستێکی ئینگلیزی نوێ بۆ کەین زیاد دەبێت
هەموو چاوەکان لەسەر ئەستێرەکەی ساوسامتنن

یاریگا –
بایرن میونشن بە تایلەر دیبڵینگ، یاریزانی ساوسامتن سەرسامە.
دیبڵینگ لەپڕ بووە یاریزانی سەرەکی ساوسامتن لەم وەرزەدا و خۆی وەکو بەهرەمەندێکی دیاری پرێمەرلیگ پیشانداوە.
بە ئەگەرێکی زۆرەوە، ساوسامتن دادەبەزێتە چامپیۆنشیپ، بۆیە بایرن میونشن دەیەوێت هەلەکە بقۆسێتەوە و بیکاتە دۆستێکی نوێی هاری کەین.
تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، یانەکانی مانچێستەر یونایتد، بایرن میونشن، مانچێستەر سیتی و لایپزیگ لە نزیکەوە چاودێری دۆخی دیبڵینگ دەکەن.
دیبڵینگ لەم وەرزەدا چوار گۆڵی بۆ سەینتس کردووە، یاریزانەکە بەهۆی خێرایی و بڕینی یاریزانان، سەرنجێکی زۆری لەسەرە. ئێستا یاریی بۆ هەڵبژاردەی ژێر 21 ساڵانی ئینگلتەرا دەکات.
لەوانەیە دیبڵینگ ببێتە سێیەم یاریزانی ئینگلیزی لە پێکهاتەی ڤینسێنت کۆمپانی لە بایرن میونشن، چونکە هەریەکە لە ئێریک دایەر و هاری کەین یاریی بۆ ئێف سی هۆڵیوود دەکەن.
ساوسامتن بەکۆکردنەوەی 17 خاڵ لە دواپلەی پرێمەرلیگدا دێت، بۆیە هەموو ئاماژەکان بەرەو چوونە دەرەوەی دیبڵینگن.